وەرزش

بەرشەلۆنە كیكی سیتنی ڕاهێنەر دوور دەخاتەوە

03:33 - 29/06/2020 287 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

ماڵپەری گۆڵ بڵاویكردەوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەكۆتایی ئەم وەرزەدا، كیكی سیتین لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دور دەخەنەوە، ئەگەر نازناوی خولی ئیسپانی یان چامپیۆنس لیگ بەدەستنەهێنێت.

 

ماڵپەرەكە باسی لەوەكردوە، كیكی بەشێوەیەكی خراپ كۆنتڕۆڵی ژوری خۆگۆڕینی لەدەستدا و هەریەك لە لیۆنێل مێسی و جیرارد پیكێ بەتەواوەتی نیگەرانلە ڕاهێنەرەكە و پلانەكانی ئەو ڕاهێنەرەیان بەدڵ نیە. كیكی سیتین، لە ماگی یەكی ئەمساڵدا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە ڕیاڵ بێتسەوە گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆكرد.

 

یانەی بەرشەلۆنە لەئێستادا لە خولی ئیسپانی بە دوو خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدەوەیە، لە چامپیۆنس لیگیشدا یاری ڕۆیشتنی قۆناغی شانزە بە گۆڵێك بۆ هەردولا لەگەڵ ناپۆلی یەكسان بون.

 

ماڵپەری ”گۆڵ” باسی لەوەكردوە، چاڤی هێرناندێز، نزیكترین بژاردەی بەرشەلۆنەیە بۆ شوێنگرتنەوەی سیتین، كە ئێستا چاڤی ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەرییە. پێشتر چاڤی ئامادەی خۆی پیشانداوە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement