ریاڵ مه‌درید ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا
10:39 - 19/06/2020
"زەمەن"
یانەی ریال مەدریدی
ئیسپانی ئه‌ركێكی قورسی به سودی خۆی كۆتایی پێهێنا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سەرکەوتنێکی
گرنگ و بەنرخی بەسەر یانەی ڤالێنسیادا بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای
خاوه‌ینی ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا کەمکردەوە.
شه‌وی رابردوو،
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی
بووه میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا و یاریه‌كه‌ی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به سودی
خۆی كۆتایی پێهێنا.
سێ گۆڵه‌كه‌ی
ریاڵ مه‌درید له گێمی دووه‌می یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریزانان کەریم بنزیما دوو گۆڵ
و مارکۆ ئاسێنسۆوە تۆمارکران.
ریال مەدرید به‌و
بردنه‌وه به‌نرخه‌ی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 62 خاڵ و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای
پێشه‌نگ بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە.