به‌رده‌وامی ته‌عریب؛ له حه‌ره‌س قه‌ومییه‌وه بۆ چه‌كداركردنی خێڵه‌كان
05:59 - 15/06/2020
پێشه‌كی:
له سه‌ره‌تای دروستكردنی عێراقه‌وه تائیستا، رۆژ له دوای رۆژ و هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو هه‌ڵكشان و فراوانبونی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باكور زیاتر ده‌بێت و پێكهاته‌ی كورد و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی دیكه بچوكتر ده‌بنه‌وه، بۆیه پێكهاته‌ی كورد له عێراقدا به گشتی بۆ درێژ‌مه‌ودا له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بچوكبونه‌وه‌ی زیاتردایه.
تا بیسته‌كان كوت و عیماره و تا سیه‌كان به‌غدا و تا چله‌كان دیاله و تا په‌نجا‌كان نه‌ینه‌وا و تا سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانیش كه‌ركوك سیمای به عه‌ره‌بكردنیان پێوه دیار نه‌بو، شاری تێكه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگی و فره‌ره‌نگی و پێكه‌وه ژیان بون، كلتور‌و رۆشنبیری و تایبه‌تمه‌ندی شارستانیه‌تی كوردی به هه‌مویانه‌وه دیاربو، به ده‌یان نوسه‌رو شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌كادیمی كورد له‌م شارانه‌دا دروستبون و به گیانێكی نیشتمانی و مرۆڤدوستانه‌وه خزمه‌تی كورد‌و كوردستان وعێراقیان كرد.
به‌ڵام دواتر به‌هۆی به‌هێزبونی باڵی شوڤینی و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی، به تایبه‌ت دوای به‌ده‌ركه‌وتنی رۆڵ و گرنگی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه كوردنشینه‌كان، ئیتر پێكهاته‌ی كورد و كه‌مینه‌كانی تریش زۆر به توندی كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی ته‌عریب و پڕۆسه‌ی تواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانیان له عێراقدا.
به ناوی بنه‌چه‌ی ئیرانیه‌وه زیاتر له نیو ملیۆن كورد، ئاودیوی سنوری ئێران كرانه‌وه، هه‌مو عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌ركه‌وازی و قه‌ره‌لوسی و سوره‌میری و مه‌له‌كشاهی و زه‌رگوشی و فه‌یلی له رۆژهه‌ڵاتی كوت و عیماره و به‌غدا و دیاله به خه‌ڵكی بێگانه و غه‌یره عێراقی درانه قه‌ڵه‌م و مافی وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی عێراقیان به مه‌رجی گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی پێده‌درا.
له سه‌ره‌تای پێكهاتیندا، لیوای دیاله بریتی بو له قه‌زاكانی شاره‌بان و ده‌ڵتاوه و خانه‌قین و مه‌نده‌لی، كلتوری كوردی له ته‌واوی ناحیه‌كانی هۆرین شێخان و قۆره‌تو و قزلره‌بات و ده‌لی عه‌باس و مه‌هروت و ... هتد زاڵ بو.
نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عیراقدا، ئه‌و ده‌مه داوای پێكهێنانی لیوایه‌كی كوردیان ده‌كرد به ناوی باجه‌لان له‌و ناوچه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها لیوای موسڵیش به هه‌مان شێوه له سه‌ره‌تای پێكهاتنی عێراقدا بریتی بو له قه‌زاكانی زاخۆ‌و ئامێدی و دهۆك و شه‌نگال و ئاكرێ، پێكهاته‌ی كورد زۆرینه‌بو ، یه‌ك قه‌زای عه‌ره‌بی له لیوای موسڵدا نه‌بو.
حكومه‌تی عێراقی سه‌ره‌تا به هێمنی و شێنه‌یی و به به‌رنامه‌یه‌كی عێراقیانه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌ستی دایه سڕینه‌وه‌ی سیما كوردیه‌كانی شارستانیه‌ت و كلتوری مادی و مه‌عنه‌وی ناوچه تێكه‌ڵه‌كان و سه‌پاندنی زمان و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له‌و ناوچانه‌دا، بۆیه له قۆناغه‌كانی دواتر زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌ب له‌م ناوچانه‌دا دروستبون، وه‌ك موسڵ و تكریت و ده‌ڵتاوه (خاڵص) و دیاله، كه تا چله‌كانیش خاڵی ته‌ماس و به‌یه‌ك گه‌یشتن و ناوچه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه و روبه‌ری پێكه‌وه ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب بون.
ده‌وڵه‌تی عێراق به به‌رنامه و له رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك یه‌كه‌ی كارگێڕی و دروستكردنی یه‌كه‌ی كارگێڕی تر ورده ورده لیواكانی دیاله و موسڵی ته‌عریب كرد، دواتر له‌گه‌ڵ هۆشیاربونه‌وه و به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای كورد و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته، هێزه ناسیۆنالیسته‌كانی عه‌رب به پاڵپشتی تواناكانی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا به‌توندترین شێوه وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی كوردیان دایه‌وه، به تایبه‌ت كاتێك سیاسه‌تی ته‌عریب گه‌یشته كه‌ركوك و ناوچه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان.
یه‌كێك له شێوازه دڕندانه‌كان له په‌لاماردانی خه‌ڵكی كوردستاندا هێرشی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بو له ساڵی (1963)، كه لای به‌شێكی زۆری به‌ته‌مه‌نه‌كان به ساڵی (به‌عسیه‌كه) ناسراوه، له یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵدانی هه‌ر تاكێكی ناوچكه‌دا كۆمه‌ڵیك ناسۆرو مه‌ترسی دروست كردوه، به تایبه‌ت له‌م رۆژگاره‌دا به هۆى پشتگوێخستن و جێبەجێ نەكردنى ماددەى (140)ى دەستورى عێراقەوە كێشەكانى ناوچه‌كه بە چارەسەرنەكراوى ماونەتەوە، هاوكات دۆخى ژیانى خەڵك و ئاسایشى ئەم ناوچانە تادێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆوە دەبینن، دوای دورخستنەوەى پێكهاتەى كورد لە دەسەڵات و ئیدارەدانى ناوچه‌كه و لابردنى دەیان بەرپرسى كورد لە پۆستى فەرمانگەكانى دەوڵەتدا، جگە لەوەش گواستنەوەى فۆرمى خۆراك و نیشتەجێكردنى سەدان خێزانى عەرەب و گەڕانەوەى جوتیارە عەرەبە هاوردەكان بۆ سەر زەوی و زارى جوتیارانى كورد، لەئێستادا دۆخى تەعریب و هەوڵى دەسەڵاتدارانى عێراق لە چەكداركردنى هۆز و عەشیرەتە عەرەبەكانى ناوچەكانى حەویجە و ریاز و رەشاد و ...هتد، بەبیانوى پاراستنى ناوچەكانیان لە په‌لاماری چەكدارانى داعش و پاڵپشتیكردنى هێزە ئەمنیەكانى عێراق، هەڕەشە و مەترسیەكى نوێیە بۆ سەر ئاسایشى كۆمەڵایەتى و جۆرێكه له به‌رده‌وامی تەعریب له ته‌واوی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كاندا.
له روی شوێنی جوگرافییه‌وه تایبه‌ته به روبه‌رێكی بچوكی خاكی كوردستان، چوار گۆشه‌یه‌ك له ناوه‌ندی قه‌زای دوبزه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به زێی بچوكدا روه و پردی و له وێشه‌وه به‌ره‌و باكوری رۆژهه‌ڵات تا شیوه‌سور و به به‌ری رۆژئاوای چیای خاڵخاڵان تا گردۆڵكه‌كانی ماسقه‌لان و سه‌رچاوه‌كانی روباری خاسه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك تا گردۆڵكه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان و كه‌لی یاروه‌لی و به جاده‌ی كه‌ركوك- دوبز ده‌گەڕێته‌وه ناوه‌ندی قه‌زای دوبز، كه ده‌كاته روبه‌رێكی نزیكه‌ی (60كم × 40كم) قه‌زایه‌ك و دو ناحیه‌و نزیكه‌ی (180) گوندی كورد نشین ده‌گرێته‌وه.
له روی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌مكه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی و ته‌عریب و به عه‌ره‌ب بون و باسی هێرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی له حوزه‌یرانی (1963) ده‌كات، دواتر ئاراسته‌كانی ئه‌و هێرشه و زیانه‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك و مه‌ترسیه‌كانی دوباره‌بونه‌وه‌ی به تایبه‌ت مه‌ترسی چه‌كداركردنی خێڵه‌كان له عێراقی نوێ‌دا، له كۆتاییشدا ئه‌نجامگیری و چه‌ند پیشنیازێك خراونه‌تەڕو، هیوادارین ئەم كاره تیشک بخاتە سەر ئەو هەڵمەتانەی کە لە دژی کورد و کوردستان لە چەند قۆناغێكی گرنگ لە مێژوی عێراقدا ئەنجامدراون و نەوەکانی ئێستا و داهاتوی کوردستان و عێراق لێی ئاگاداربن و وانەی لێوەرگرن و رێگریی بکەن لەو ناحەقییانەی کە تائێستا کراون و دەکرێن..هه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه.
1-پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان :
هه‌ر چه‌نده له نوسینی تویژینه‌وه‌و راپۆرتی شیكاری و وتار‌و ئارتیكڵه ئه‌كادیمیه‌كاندا پێناسەی ئەو چەمكانە دەكرێت كە ماناكانیان رون نین، یان زیاتر لە مانایەك هەڵدەگرن و لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ دەكرێت، چونكە زاراوه و ده‌سته‌واژه‌ی رون پێناسەی ناوێت، له‌م راپۆرته‌شدا چه‌مكه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی و ته‌عریب تاڕاده‌یه‌ك وه‌كو زاراوه ماناكانیان رونن، به‌ڵام وه‌كو چه‌مك چی ده‌گه‌یه‌نن و وه‌كو پرۆسه چۆن دروست بون و به‌رێوه‌چون، پێویستیان به پێناسه هه‌یه:
أ- حه‌ره‌س قه‌ومی :
حه‌ره‌س قه‌ومی گروپێكی چه‌كداری باڵی توندڕه‌وی ناو حیزبی به‌عس بون، له دوای كوده‌تاكه‌ی هه‌شتی شوباتی (1963) به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا، بۆ پارێزگاری له خۆیان دروستیان كرد، وه‌كو نیشانه‌یه‌كی بێمتمانه‌یی به سوپا و هێزه چه‌كداره یاساییه‌كانی ئه‌وكاته‌ی عێراق پشتیان به‌م گروپه چه‌كداره به‌ست، چونكه له‌و رۆژگاره‌دا به‌عسیه‌كان كاریگه‌ریی و رۆڵی لاوازیان هه‌بو له‌ناو سوپای عێراقیدا به به‌راورد به باڵی ناسریه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باڵی عبدالسلام عارف و ئه‌فسه‌ره‌كانی تر، جگه له هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری به‌عسی، له‌سه‌ر ئاستی گشتی سوپا پێگه‌یان لاواز بو، بۆیه به‌عس هه‌وڵی ئه‌لته‌رناتیڤێكی ده‌دا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سوپا، سه‌ره‌تا سودی له‌م گروپه وه‌رگرت، کە له روی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و باگراوندی چینایه‌تیه‌وه به‌شێكی زۆری حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان، به تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركوكدا، خه‌ڵكی كۆچه‌ری و شوانكاره و ئه‌و مه‌ڕدارانه‌بون له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراقه‌وه هاتبون و چه‌ند ساڵێك بو له سنوره‌كانی پارێزگای دیاله و كه‌ركوك و موسڵدا نیشته‌جێ بوبون، له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان له روی ده‌ورنییه‌وه له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگا و زه‌وی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، جۆرێك له ململانێ و ركابه‌ریان له‌گه‌ڵ كورده گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بو، به‌عس ئه‌م ئاماده‌باشیه ده‌رونییه‌ی قۆسته‌وه و به به‌خشینی پاره و زه‌وی و زار و ئاسانكاریی بۆ مانه‌وه له ناوچه‌كه و هاندان و ئه‌ستوركردنی رقی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چه‌كداری كردن، دواتر له رێگای ده‌ركردنی یاسای ژماره (35)ی (18) مایسی (1963) به‌رگیكی یاسایی كرد به به‌ر ئه‌م میلیشیایه‌دا و پاڵپشتی ده‌وڵه‌تیان بۆ زامن كر دو له ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یی و ئومه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه، نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو سوپای عێراقیی بێزاركرد و نه‌یاره‌كانی پێ سه‌ركوت ده‌كرد ([1])، له ماده‌ی دوه‌می یاساكه‌دا هاتوه (حه‌ره‌س قه‌ومی هێزێكی میللی رێكخراو و مه‌شقپێكراون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك، كۆڵه‌گه و پایه‌كانی ئه‌م هێزه گه‌له، كه بڕوای به مافه‌كانی و ژیانێكی ئازاد و شه‌رفه‌مه‌ندانه هه‌یه، یه‌كیك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م هێزه پاراستنی راپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به له عیراقدا و جێگیركردنی رێبازه شۆڕشگێڕی و پیشكه‌تنخوازه‌كه‌یه‌تی) بۆیه یه‌كه‌م به‌كارهێنانی حه‌ره‌س قه‌ومی دژی خه‌ڵكی كوردستان بو، چونكه كوردیان به ئاسته‌نگ ده‌زانی له‌به‌رده‌م مه‌یله شۆفینیه فراوانخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، دواتر دژی عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تریش به‌كارهات، دژی سوپای عیراق و فشارخستنه سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا، تا عه‌بدولسه‌لام عارف به هێزی تانك و زرێپۆش و سوپاوه له رۆژی (17/11/1963) هێرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانیان و ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی به‌عس به (ئەحمەد حەسەن به‌كر)یشه‌وه به دیل گرت و به‌یاننامه‌ی كۆتاییهاتنی به‌عسیه‌كانی له (18/11/1963) راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شایانی باسه عه‌بدولسه‌لام عارف له به‌یانامه‌كه‌دا به (حه‌ره‌س ناقه‌ومی) ناوی ئه‌م گروپه‌ی برد.
ب- ته‌عریب و به‌عه‌ره‌ب بون:
خودی ته‌عریب خۆی وشه‌یه‌كی عەرەبیە و لە روی ماناوە لە زمانی كوردیدا مانای (بەعەرەبكردن)دەگەیەنێت، بە مانای بە زۆر بە بە عەرەبكردنی خاك و نیشتمان و نەتەوە و گروپێكی مرۆیی و كۆمەڵەیەكی ئیتنیكی جیاواز بە كاردێت، گوزارشت لە پڕۆسەیەكی تەواو شوڤینی ونامرۆڤانە دەكات، جیاوازە لە پڕۆسەی مێژویی بە عەرەب بون كە كورد لە ماوەی هەزار ساڵی رابردودا پێیدا تێپەڕیوە.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و نوسین و توێژینه‌وانه بكه‌ین كه له هه‌شتاكانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه ده‌نوسرێن، زۆربه‌یان پێناسه‌ی ته‌عربیان كردوه، هه‌ندێكیان ده‌ڵین: بریتیە لە زاڵکردنى زمان و کلتور و بەرژەوەندى عەرەب و فراوانکردنى سنوریان بەشێوەیەکى زۆرەملێ بەسەر نەتەوەیه‌کى تردا، ئیتر هه‌ر گروپێكی ئیتنی بێت كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا ده‌ژیت، لەرێگاى راگواستن و دەرکردن و گۆڕینى ناوى شوێن و ناسنامە و زمانى دایک و دانانى نشینگە و نیشتەجێکردنى عەرەب له سه‌ر خاكه‌كه‌یان، بۆیه سەبارەت بە کوردیش چەمکى بە عەربکردن بریتیە لە نیشتەجێکردنى خەڵکى عەرەب بەشێوەیەکى تاک و کۆمەڵ لە سه‌ر خاكی کوردستان لەڕێگەى دۆزینەوەى نشینەگە بۆیان، هەروەها گۆڕینی ناوى شار‌و گوند و گەڕەک و دامەزراوە فەرمى و نافەرمیەکان بۆ ناوی عەرەبى، ئەمەش بەمەبەستى گۆڕینى راستییە نەتەوەییەکان بۆ بەرژەوەندى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ده‌كرێت([2]) .
ب عەرەبکردنى کوردستان و کورد، چوکڵەیەکی تری سێ کوچکەى (تەرحیل و تەعریب و تەبعیس)ە کە رو لە هەڵوێستى خەڵکى کوردستان و تواندنەوەى نەتەوەى کورد بوە، رو لەوه بوە نیشتمانى کورد بکات به خاکى مێژویی عەرەب و بەشێک لە کورد بەعەرەب لەقەڵەم بدات، تا لەلایەکەوە چەند بۆى دەلوێ کوردستانى عێراق پارچە پارچە بکات و بەعەرەبى بکا و لەلایەکى تریشەوە نەخشەى دیموگرافى کوردستان و عێراق بگۆڕی بەوەى بەشێک لە نەتەوەى کورد بکات به عەرەب.([3]) هەرچەند تەعریب هەر نیشتەجێکردن ناگرێـتەوە بەڵکو راگواستن و دەرکردنە جگە لەوەى زۆرجار ناسنامە و زمانى دایک دەکەوێتە ژێر هەڕەشە وکلتور و فەرهەنگێکى تر‌ى بەسەردا ساغ دەکرێتەوە([4]).
تەعریب جیاوازە له پڕۆسه‌ی به عه‌ره‌ب بون، ئەگەرچی ئامانجیان هەر یەكە و هه‌ردوكیان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد، له‌م رۆژگاره‌دا وه‌كو چۆن ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان له ژێرهه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ته‌عریبدان، به‌هه‌مانشێوه به‌شێكی فراوانی هه‌رێمی كوردستانیش له ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی به عه‌ره‌ب بوندایه.
بە عەرەب بون پڕۆسەیەكی مێژویی دورو درێژ‌و لەسەر خۆیە، لە ئەنجامی نزمی ئاستی هۆشیاری و پێنەگەیشتنی هەستی نەتەوەیی كوردیدا زیاتر دروست دەبێت، بەڵام تەعریب هەڵمەتێكی دڕندانە و دەستكاریكردنی ئاشكرای مێژو وگۆڕینی راستییەكان و بەكارهێنانی هێزە بۆ سرینه‌وه‌ی سیما نه‌ته‌وه‌یی و كلتوریه‌كانی ئەوی دیكه.
لە بارەی پڕۆسەی بە عەرەببونەوە دەكرێ نمونەی مێژوی پێكەوە ژیان و هاوئاینی و هاوسێیەتی بێنینەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلامدا لەسەدەی حەوتەم، عەرەب لە دەرەوەی نیمچە دورگەی عەرەبی نەبو، دامەزراندنی كوفە و بەسرە كە یەكەمین شار بون عەرەب لە دەرەوەی نیمچە دورگەكەدا دروستی كرد، ئه‌م شارانه لە چۆڵەوانی و لە شوێنێكی بێ كەس و بێ دانیشتواندا نەبون، بەڵكو پێشئەوەی لەشكری موسڵمانان پەلاماری ئەم ناوچانە بدات، پڕبون له ئاوه‌دانی و دانیشتوان ولە سنوری دەوڵەتێكدا بون، خەڵكێكی زۆری لێ نیشتەجێ بو، ئه‌وه‌تا خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوری خه‌تاب (ر.خ) لە نامەیەكدا بۆ (عەتەبەی كوڕی غەزوان) دەنوسێت و داوای لێ دەكات (تۆ بڕۆ لەگەڵ دانیشتوانی ئەم ناوچەیەدا بجەنگێ تا نەپەرژێنە سەر ناردنی یارمەتی بۆ برا فارسەكانیان دژی برا عەرەبەكانت)([5])ئه‌گه‌ر خوێندنەوەیەكی ورد و بابەتی بۆ ئەم رستەیە بكەین، به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێین ئایا ئه‌و گروپه كێن؟ گروپێكی مرۆیی لەو سەردەمەدا لە ناوچەكە ژیابێت و نە عەرەب بوبێت و نە فارس؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كورد بون، هەروەها خەلیفەی دوەم لە نامەیەكی تری‌دا داوا لە سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس دەكات (لە شوێنێكدا شاری كوفە دروست بكە ئاو نەكەوێتە نێوان عەرەبەوە)([6])واتە لەبەری رۆژئاوای فورات بێت، ئەمەش هیچ گومانێك ناهێڵێتەوە كە لەو سەردەمەدا تەنیا عەرەبێك لە رۆژهەڵاتی فوراتدا نەبوە،(هادی عەلەوی)یش لە بارەی (نضر بن حارث)ـەوە دەڵێت (لە حیرەدا ژیا بو هەڵگری كلتوری ئێرانی بو)([7])واتە لە دوا خاڵی سنوری باشور و رۆژئاوای ئەم خاكەی ئیستا پێی دەڵێن عێراق، تا فتوحاتی ئیسلامی و سه‌دان ساڵیش به دواوه كلتوری عەرەبی زاڵ نەبوە، بۆ نمونه (أبن بطوطة) لە گەشتەكەیدا دوای نزیكەی (700) ساڵ لە موسڵمان بونی عێراق و بڵاوبونەوەی عەرەب بە عێراقدا لە ساڵی (707)ی كۆچی، باسی خێڵه عه‌ره‌به‌كانی رۆژئاوای فورات ده‌كات، چۆن به كاری چه‌ته‌یی و رێگریی وه‌كو ئیستای گروپه تیرۆریسته‌كانی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان مه‌ترسیان دروستكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی شاری (هوێزه) ده‌كات و ده‌ڵی (شارێكی بچوك و دڵگیره له‌نێوان كوفه و به‌سره‌یه ودانیشتوانه‌كه‌ی عه‌جه‌من) (كوردی لوڕن)، به‌ڵام ئیستا ئاسه‌وارو شوێنه‌وارێكی ئه‌و شاره نه‌ماوه جگه له هۆڕی هوێزه، ئه‌ویش بوه به (هور الحویزه)، دورنییه له ئه‌نجامی فشار‌و هێرشی خێڵه عه‌ره‌به‌كاندا په‌نایان بۆ ئه‌و هۆره نه‌بردبێت و ئیتر به ناوی ئه‌وانه‌وه نرابێت! هه‌روه‌ها ئیبن به‌توته بە شاری حلەشدا تێپەڕیوە و دەڵێت (ئەم شارە دو تیرەن، یەكێكیان كوردن و ئەویتریان جامعین)([8]) بێگومان جامعیەكانیش به‌شێكیان كوردبون.
ئێستا له باشور‌و ناەڕ‌استی عیراقدا ئه‌و فره ره‌نگییه نه‌ماوه، لە ئەنجامی پڕۆسەیەكی مێژویی درێژخایەندا پاشماوەكانی سۆمەری و ئەكەدی و بابلی([9]) و ئاشوری و فارس و كورد و ساسانی و هەمو ئەو گروپە مرۆییانەی پێش ئیسلام و هاتنی عه‌ره‌ب، لە ناوچەكەدا بونیان هەبو لە بۆتەی نەتەوەیی عەرەبیدا توانەوە، به‌م پڕۆسه‌یه ده‌گوترێت به عه‌ره‌ب بون، پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و مه‌ترسیه‌كانی هه‌میشه ئاماده‌ن، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێویستی به هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌ی زانستی تۆكمه هه‌یه .
2- هێرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی له حوزه‌یرانی 1963
كاره‌ساته‌كانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، مێژوی ئه‌م گه‌له پڕاوپڕه له جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی و تێكدانی ژیان ویرانكردنی شارستانیه‌ت و سڕینه‌وه‌ی كلتور‌و شێواندنی ناسنامه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مێژوی سه‌د ساڵی رابردو هه‌ڵده‌ینه‌وه هیچ (10) ساڵێك تێنه‌په‌ڕیوه، كورد نه‌كه‌وتبێته به‌ر په‌لاماری پاكتاوی نه‌ژادی، به سه‌دان كه‌س له رۆڵه‌كانی به ناهه‌ق نه‌كوژرابن و له رێگای كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ و ده‌ركردنه‌وه هه‌زاران خێزانی كورد له‌سه‌ر خاك و زه‌وی باوباپیرانیانه‌وه بۆ شوێنه‌كانیتر رانه‌گوازرابن، یان ناوی شار‌و شارۆچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانی له كوردیه‌وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی نه‌گۆڕابن .. ئه‌وه‌ی شایانی بیركردنه‌وه‌و رامانه، دوای سه‌دان ساڵ ئه‌م پڕۆسه نا مرۆڤانه‌یه درێژه‌ی هه‌یه و نه كورد خۆی میكانیزمێكی گونجاو ده‌دۆزێته‌وه بۆ راگرتنی و نه هێزه شۆ‌ڤینی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی عه‌ره‌بیش كه‌ڵكه‌ڵه‌ی له‌ناوبردنی كورد له مێشكیاندا ده‌سڕنه‌وه، یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه كورد به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌زانن، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق سه‌یری نه‌كه‌ن!
یه‌كێك له‌و كاره‌ساتانه‌ی مێژوی گه‌لی كورد، په‌لاماره‌كانی به‌ناو حه‌ره‌س قه‌ومی به‌عسه كه (57) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی (6/6) تا (11/6/1963) حكومه‌تی به‌غدا له رێگای به‌كارهێنانی سوپا و هێزی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت و میلیشیا چه‌كداره حیزبیه‌كانییه‌وه په‌لاماری پێكهاته‌ی كوردی پارێزگای كه‌ركوك و خه‌ڵكی كوردستانیدا و هیچ جیاوازیه‌كی له‌نێوان خه‌ڵكی چه‌كدارو بێ چه‌ك و مه‌ده‌نی و پیشمه‌رگه نه‌كرد، له گونده‌كاندا هه‌ر نێرینه‌یه‌كی كوردی ده‌ستكه‌وت گوله‌بارانیان كرد.
سه‌ره‌تای حوزه‌یران رۆژێگارێكی ره‌ش و شومه له میژوی گه‌لی كورددا به گشتی و به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان بیره‌وه‌ریه‌كی تاڵه .له‌م مانگه‌دا میلیشیا چه‌كداره‌كانی حیزبی به‌عس به ناوی (حه‌ره‌س قه‌ومی) كه به ئایدیۆلۆژیا و بیرۆكه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی عه‌ره‌بی په‌روه‌رده ده‌كران، له هێرشێكی فراواندا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به سه‌دان گوند‌یان سوتاند و هه‌زاران خێزانی ئه‌م ناوچانه‌یان ئاواره و بێ ماڵ و په‌ناگه كرد، به ده‌یان جوتیارو شوان و كرێكار و كاسبكاری بێ چه‌كیان له‌سه‌ر كاره‌كانیاندا شه‌هید كرد.
ئه‌م هێرش و په‌لاماره دڕندانه‌یه كاریگه‌ریی و ئاسه‌واری زۆر خراپی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی دیموگرافی پارێزگای كه‌ركوك دانا، كه تائیستاش سه‌ره‌رای هه‌مو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ده‌سه‌ڵات و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا رویانداوه، نه‌ك هه‌ر نه‌توانراوه ئه‌و كاریگه‌رییانه كاڵ بكرێنه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كان و گوێنه‌دان به داوا ره‌واكانی كورد مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه و به‌رده‌وامیان هه‌یه .
به‌عس به دیدوتێڕوانینێكی شۆ‌ڤینی و توندڕه‌وانه‌وه، پاڵپشت به هێزی سوپا‌و تانك و فڕۆكه و تواناكانی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیدا، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزێكی نیزامی بیانی و داگیركه‌ردا شه‌ڕ بكه‌ن، بڕیارێكیان بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت (بڕیارمان داوه هه‌مو ده‌ڤه‌ری باكوری عێراق بكه‌ینه شوێنی په‌لامار و چالاكی كرده‌یی و پراكتیكی هێزه چه‌كداره‌كانمان، بۆیه پێویسته له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمیردا خۆ به ده‌سته‌وه بده‌ن ...)، به نیازبون له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی زۆر كورتدا ته‌واوی كوردستانی عیراق، به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای گوندنشینی كوردستان وێران بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌شتاكاندا كردیان .
3- ئاڕاسته‌كانی هێرشه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك :
هیرشه‌كانی سوپا‌و حه‌ره‌س قه‌ومی سه‌ره‌تا له گونده‌كانی باشور و باشوری رۆژئاوای كه‌ركوكه‌وه ده‌ستیان پێكرد و به‌ره‌و باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه پێشڕه‌ویان كرد، یەكەم هێرشیان لە رۆژی (6/6/1963) به پاڵپشتی سوپای عێراق بەتانك و زریپۆش و هه‌مو توانا سه‌ربازیه‌كانییه‌وه، چەكدارانی (حەرەس قەومی) هەڵیان كوتایە سەر دێهاتەكانی سنوری قه‌زای دوبز لە پارێزگای كەركوك، هەریەك لە دێی (مامه، عه‌لاغێر، قەرەدەرە، عەمشە، مەرعی، قەڵاهەربەت، قوشقایە، قوتانی گەورە، قوتانی خەلیفە، شیرنا، عەلا، مەحمود و چراغ ) سه‌ر به دوبز ودێیەكانی (خان، هەنجیرە، باجوان، چۆپلیجە، سێ كانیان، شۆراو، سۆنه‌گۆلی و یاروه‌لی) سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك.
دواتر له قۆڵی دوبزه‌وه به‌ره‌و پردێ و به كه‌ناری زێی بچوكدا بۆ رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك و له خاسه‌و یاروه‌لیشه‌وه به‌ره‌و باكور و ده‌شتی ساڵه‌یی دریژه‌یان به هێرش و په‌لاماره‌كه‌یاندا، ته‌واوی گونده‌كانی (كتكه، گورزه‌یی، شانشین، كه‌ڵوڕ، نه‌بیاوه، یارمجه، داره‌مان و سه‌قزلی)، دواتر گونده‌كانی (زه‌ردك، بیراڵك، بیره‌سپانی گه‌وره، بیرسپانی بچوك، سه‌ربیر، رۆژبه‌یانی، بیبانی گه‌وره، بیبانی بچوك و قادر باغر) سوتێنران و تاڵان كران، هه‌مو دانیشتوانی ئه‌م گوندانه ئاواره‌بون، به ژن و مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته و نه‌خۆش و خاوه‌ن پێویستی تایبه‌ته‌وه په‌نایان بۆ گونده‌كانی شوان و شێخ بزێنی و زنجیره گردۆلكه‌كانی حوشتر مل و شیوه‌سور برد.
له (9/6/1963) له قۆڵی باكوره‌وه چه‌كداره‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی گه‌یشتنه گونده‌كانی (گه‌ڵۆزی و قه‌ره‌به‌گ و قه‌ره‌سالم و توڵكی و شه‌وگیر) به‌سه‌رجاده‌ی سه‌ره‌كی (كه‌ركوك –كۆیه) شدا گونده‌كانی (حه‌ساری گه‌وره‌و دوبزنی و تۆراغ و حه‌ساری ته‌ها و وه‌لی پاشایی) و به كه‌ناری خاسه‌شدا هیزێك بۆ گونده‌كانی (گۆگجه و تۆبزاوه و سوره‌دێ و ئۆمه‌ر به‌گ و چه‌ڵتوكه و قه‌فار و جانقز) هه‌مو سوتێنران و تاڵان كران.
له (10/6/1963) هێزێكی سه‌ربازی حكومه‌ت به پاڵپشتی تانك و زرێپۆش له گوندی رێدار ناوه‌ندی ناحیه‌ی شوان كۆبونه‌وه، بۆ رۆژی دواتر له (11/6)دا په‌لاماری هه‌مو گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یاندا به‌واوی گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه (حاجبێخانی خوارو، حاجیبێخانی سه‌رو، سمایل به‌گی، خدرشیرین، ناروجه‌ی گه‌وره، ناروجه‌ی ئه‌حمه‌د رجه‌ب، ناروجه‌ی حاجی جه‌رجیس، توڕكه، قه‌مه‌ر، پاپیلان، تۆمار، كڵاوقوت) و گونده‌كانی رۆژئاوا و باكوری ناحیه‌كه‌ش (قولی به‌گ و جه‌وه‌جه‌وه و عه‌لی به‌یان و عه‌مدۆن و حه‌سه‌ن قه‌باغ و نیبه‌سه‌ره و مه‌رزیخه‌ی خوار و مه‌رزیخه‌ی سه‌رو) سوتێنران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بون، له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا گه‌یشتنه شیوه‌سور و گوندی ئۆمه‌رمه‌ندان و ئیلنجاغیان سوتاند، به‌ڵام له‌م شوێنه‌دا هێزێكی پیشمه‌رگه‌یان لێ هاتنه ده‌ست و دوای شه‌ڕیكی نا به‌رامبه‌ری له روی چه‌ك و هاوكاری و پشتیوانییه‌وه هێزه‌كه‌ی حكومه‌ت و حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان شكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ناحیه‌ی شوان و چه‌ند لاشه‌یه‌كی كوژراوه‌كانیان له ئۆمه‌رمه‌ندان و بناری حه‌سه‌ن قه‌باغ لێ به‌جێما.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هیرشی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا لێره كۆتایی هات، به‌ڵام له شوێنه‌كانی تری كوردستان وه‌كو كه‌ندیناوه و قه‌راج و مه‌خمور و دیبه‌گه و رۆژئاوای موسڵ تا ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزی (1963) به‌رده‌وام بو، له‌و ناوچانه‌دا ئه‌وانه‌ی به دیل ده‌گیران ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه ده‌كران به پێچه‌وانه‌ی خه‌لكی كه‌ركوكه‌وه كه هه‌مو دیله‌كانیان گوله‌باران ده‌كرد، بۆیه حیزبی به‌عس هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له عیراق زۆر به توندی جه‌ختی كردبوه سه‌ر كه‌ركوك و ده‌یوست كوردی تیدا نه‌هێڵێت.
4- زیانه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك له شه‌ڕی حه‌ره‌س قه‌ومیدا:
نه‌ئیستا و نه له ئاینده، هیچ توێژه‌رێك ناتوانێت ئامارێكی وردی زه‌ره‌ر و زیانی گوندنشینانی كورد به ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بخاته‌ڕو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سامانی ئاژه‌ڵی و كشتوكاڵی و له‌ناوچونی ره‌گه‌زه كلتوری و شارستانیه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به‌پێی به‌ڵگه‌نامه و هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی له به‌رده‌ستان له باره‌ی ئاماری گونده‌كان و ژماره‌ی دانیشتوان و روپێوی زه‌وی كشتوكاڵی و ئه‌مانه‌وه ده‌توانین زیانه‌كانی ئه‌م بوارانه تاڕاده‌یه‌ك هه‌ژمار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ئاستێكی زۆر كه‌م و بچوكی زیانه‌كانه به‌ر سامانی مرۆیی و كلتوری كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌وتوه، بۆیه ئه‌م كاره‌ساته پێویستی به توێژینه‌وه‌ی قوڵ و فراوان هه‌یه.
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه تا كۆتایی هێرشه‌كه، چه‌كدارانی حه‌ره‌س قه‌ومی ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ر گوند و ئاوه‌دانی و ماڵێكی كورد بگه‌یشتایه، هه‌مو ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و خواردن و دانه‌وێڵه و به‌روبومی گونده كوردیه‌كانیان تاڵان ده‌كرد و ده‌یانبرد ، ئه‌وه‌ی شایانی گواساتنه‌وه نه‌بو وه‌كو خانوبه‌ره‌و ده‌غڵ و دان و دارستان و خه‌له‌و خه‌رمان ئاگریان تێ به‌رده‌دا و ده‌یانسوتاند، بۆیه له ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌دا تەنها یەك خان‌و نەما نەسوتابێ، جگە لە خەلەو خەرمان و تاڵانی مەڕو ماڵات و پاتاڵ و شتی ناوماڵ، ئەو رۆژە رەشە تەماوی و خەماوییە هەتا هەتایە لە دڵی خه‌ڵكی ئەم ناوچەیە ناسڕێتەوە، لەو رۆژەدا چەندین كوردی بێ چەك و بێ دیفاع بەهۆی ناسنامەی كوردییەوە له‌م گوندانه‌دا لەسەر كاری رۆژانەی خۆیان وەك پەریز و خەرمان و كاكێشان و لۆدە سواقدان و سەر بێستان و لە ماڵی خۆیان شەهید كران، بۆیه ده‌كرێت به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن و له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی له خه‌ڵكانێك وه‌رگیراون كه خۆیان له ناو روداوه‌كاندا ژیاون به‌م شێوه‌یه پۆلێنی زه‌ره‌رو زیانه‌كان بكه‌ین:
أ- زیانی گیانی:
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له هه‌ر گوندێك له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا نێرینه‌یه‌كی ته‌مه‌ن سه‌روی سێزده‌و چوارده ساڵ یان پیره‌مێردێكی سه‌د ساڵه‌یان به دیلگرتبێت شه‌هیدیان كردوه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوه پیش‌تر گونده‌كانیان چۆڵكردوه، بۆ گونده‌كانی سه‌روتر یان هه‌ڵه‌ت و بنار و شیودۆڵی زنجیره گردۆلكه‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌نا شاخی كه‌نده‌كانی شیوه‌سور و چیای خاڵخاڵان هه‌ڵاتون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی (50) كه‌سیان شه‌هید كردوه، هه‌رچه‌نده ئاماری وردی شه‌هیده‌كان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆكراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ب- زیانی شارستانی و بیناسازی:
له هه‌مو ئه‌م هێرشانه‌دا له پارێزگای كه‌ركوك نزیكه‌ی (150) گوند سوتێنراون، به‌پێی ئاماری سه‌رژمێری ساڵی (1957) هه‌ر گوندێك له‌و قۆناغه‌دا راده (موعه‌ده‌ل)ی زیاتر له (35) خێزانی لێ بوه، واته زیاتر له (5250) خانوبه‌ره له پارێزگاكه‌دا سوتێنراون، گونده‌كان بون به وێرانه و كه‌لاوه، جگه له‌وه‌ی شێوازی بیناسازی و كه‌ره‌سته‌ی به‌كاراتو و جۆری دیزاینی خانوه‌كان به‌شێك بون له میراتی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌له‌پوری كۆمه‌ڵایه‌تی كورد، دواتریش بۆ دوباره دروستكردنه‌وه‌یان هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاو وزه و توانایه‌كی مرۆیی و ئابوری و كاتی زۆری ویستوه.
ج- زیانی سامانی مرۆیی و هێزی كار:
له روی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی (1957) كه پێنج ساڵ پیش ئه‌و كاره‌ساته له عێراقدا ئه‌نجامدرابو، ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ی سوتێنران و تاڵان كران نزیكه‌ی (40) هه‌زار كه‌س بون له كاتی هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومیدا، كه دواتر به‌شێكی زۆری ئه‌و دانیشتوانه نه‌گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه و به هۆی ئاواره‌بونه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزه ئیتر له‌وێ نیشته‌جیبون، به‌مه‌ش پارێزگای كه‌ركوك له روی سامانی مرۆیی و پێكهاته‌ی دێموگرافییه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وت، ئه‌گه‌ر لێره‌دا ته‌نیا (10) گوندی مامناوه‌ند له روی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه به نمونه وه‌ربگرین كه له ساڵی (1957) دا به‌م جۆره بون :-
ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ندێك له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌رژمیری ساڵی 1957دا:
ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماری بۆ زیانه مرۆییه‌كانی شه‌ڕی حه‌ره‌س قه‌ومی بكه‌ین له پارێزگای كه‌ركوكدا، وه‌كو ده‌بینین ته‌نیا له (10) گوندی ناوچه‌كه‌دا ژماره‌ی دانیشتوان (2234) كه‌س بوه، له كاتێكدا ئه‌م هێرشانه نزیكه‌ی (150) گوندی كوردنشینی ویران كردوه، كه‌واته (33510) كه‌س ئاواره بونه و به‌شێكی زۆری ئه‌مانه نه‌گه‌ڕانه‌وه كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌پێی تیۆره‌كه‌ی زانای دێموگرافی به‌ریتانی (تۆماس رۆبه‌رت مالتۆس) ژماره‌ی دانیشتوان له هه‌ر (25) ساڵێكدا دو به‌رامبه‌ر زیاد بكه‌ن، یان به هه‌مان پێوه‌ری زۆربونی ژماره‌ی دانشتوان له عێراقدا كه له ساڵی (1957)ـه‌وه بۆ ساڵی (2007) رێژی زۆربون (4،54) جار به قه‌د خۆی زیادی كردوه، واته له كه‌ركوكیشدا ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی گونده كوردنشینه‌كان كه به‌ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومی وێران كران به لایه‌نی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی (134040) كه‌س بو، باشترین به‌ڵگه‌ش دانیشتوانی حه‌ویجه له ساڵی (1957) دا (27059) كه‌س بون، كه (6451) كه‌س كه‌متربون له دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ی كورد، كه‌چی له ساڵی (2007)دا گه‌یشته (122847) كه‌س، بۆیه نه‌ك توێژه‌رانی كورد، به‌ڵكو هه‌ر خاوه‌ن وێژدانێكی عه‌ره‌ب و بیانیش رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوانی پێكهاته‌كان له شاری كه‌ركوكدا به‌راورد بكه‌ن له ساڵی (1957) تا (2020) قه‌باره‌ی سته‌م و ناهه‌قیه‌كانی سه‌ر پێكهاته‌ی كوردیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
د- زیانی دارایی و ئابوری:
خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده‌كردنی زیانه ئابوریه‌كان كارێكی سه‌خته، به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزدا بۆ لادێنشینان وه‌رزی دروێنه و هه‌ڵگرتنی ده‌غڵ و دان و پێگه‌یشتنی میوه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاوینه‌یه، له هاوینی ساڵی (1963) دا زۆربه‌ی گوندنشینانی كه‌ركوك هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌چنیه‌وه، گه‌نم و جۆ و نیسك و نۆك و خه‌له و خه‌رمانیان هه‌مو سوتا، جگه له‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاتانه‌ی كه‌وته ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان به تاڵان بران، ئه‌وه‌ی شایانی باسه پاش حه‌وت ساڵ له‌و تاڵانییه، دوای به‌یاننامه‌ی (11)ی ئازاری (1970) هه‌ندێك له خێزانه كورده‌كان له مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشتندا گوێدرێژ و ئه‌سپ و هێستر و مانگای خۆیان ده‌ناسیه‌وه ، چه‌ندین كێشه له سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م ئاژه‌ڵانه دروست بو، بۆ چاره‌سه‌ر كردن هه‌ندێك جار خودی ئاژه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كرده حه‌كه‌م، ده‌یانگوت ئاژه‌ڵه‌كه ده‌به‌ین و له نزیك گونده‌كه ئازادی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵی ئێمه و سه‌ر ئاخوڕه‌كه‌ی خۆی هی ئێمه نییه.
5- چه‌كدار كردنی خێڵه‌كان له عێراقی نوێ‌دا:
وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به حیزب و كه‌سایه‌تیه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه یاساییه‌كانی وه‌كو سوپا و پۆلیس دیارده‌یه‌كی كۆنه له عیراقدا، موقاوه‌مه‌ی شه‌عبی و حه‌ره‌س قه‌ومی و جه‌یشی شه‌عبی و تا گه‌یشته حەشدى شەعبى و حه‌شدی عه‌شایه‌ری.
له (13)ی ئازاری ساڵى (2014) و لەكاتى سەرهەڵدانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) بە فتواى مەرجەعە باڵاكانى مه‌زهه‌بی شیعە وه‌كو هێزێكی چه‌كداری تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی دروستكرا، دواتر له (26)ی نۆڤه‌مبه‌ری (2016) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ردا و خرایه قاڵبێكی نیزامی و بو به به‌شێك له هێزی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی عێراقی.
به‌ڵام لەو ناوچانەى عەرەبى سوننەى تێدا نیشتەجێیە لە ساڵى (2017) و دواى ته‌واوبونی شه‌ڕی تیرۆریستان، بەتایبەت لە دواى (16)ى ئۆكتۆبەرو گەڕانەوەى هێزە ئەمنییەكانى عێراق بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان، لەژێر ناوى (حەشدى عەشایەرى) لە سنورى پارێزگاى كەركوكدا چەندین هۆز و تیرەى عەرەبی سونه لە قەزاى حەویجەى باشورى كەركوك و ناحیەكانى ریاز و رەشادو زاب و عەباسى پڕ چەك كران، هه‌روه‌ك له (9/5/2020) لەكاتى هەڵمەتى هێزە ئەمنییە عێراقیەكاندا نمایشیان پێكرا، بەپێى زانیاریەكان و ئەو هۆزانەى تائێستا چەكدار كراون، ژمارەو پێكهاتەكانیان بەمجۆرەیە:
كۆى ژمارەى هێزى عەشایەرى هۆزەكان لە (2000) چەكدار پێكدێت، هەر هۆزە و خاوەنى (500) چەكدارە و (200) پارچە چەكیان پێدراوە، (190) پارچە چەك لەجۆرى (كڵاشینكۆف) و (6) پارچە چەك لەجۆرى (BKC) و (4) پارچە چەكى مام ناوەند لە جۆرى (دۆشكە)، ئەو چوار هۆزەش كە چەكدار كراون بریتین لە هۆزه‌كانی (جبور وعوبێد و ئەلبوحەمدان و نعێم) كە هەریەك لە هێزى ئەم هۆزانە لەلایەن سەرۆكى هۆزەكانەوە سەرپەرشتى دەكرێن، ئەمە جگە لەوەى مۆڵەتى هەڵگرتنى چەك بەتەواوى ئەندامانى هۆزەكان و دانیشتوانى حەویجە و ریاز و رەشاد و زاب و عەباسى دراوە، ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌شێكی زۆری ئه‌م هۆزانه له شه‌سته‌كان و هه‌فتا‌كانه‌وه له رۆژئاوا و خواروی عیراقه‌وه هاتون و به‌شێكان له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی كورد و دڵسۆزیان بۆ رژیمه شۆڤینیه‌كانی عیراق له ناوچه‌كه‌دا زه‌وی و زاریان پێدراوه‌و نیشته‌جێكراون، بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری جۆرێك له رق و كینه‌ن به‌رامبه‌ر پیشمه‌رگه و پێكهاته‌ی كورد به گشتی له پارێزگاكه‌دا.
6- مەترسیەكانى چەكداركردنى عەشایەرى عەرەبى لەكەركوك:
بیانوى حكومەتى عێراق لەدروستكردنى هێزى عەشایەرى و چەكداركردنیان، پاڵپشتیكردنى هێزە ئەمنییە فەرمییەكان و روبەڕوبونەوەى پاشماوەكانى تیرۆریستانى داعشە، ئەم هێزانەش لەچوارچێوەى هێزەكانى حەشدى شەعبیدا مۆركێكى یاساییان پێدراوە و بەپێى یاساى حەشدى شەعبى و لەژێر رۆشنایی بڕیارى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ژمارە (91) كە لە (24/2/2016) دەرچوە، بەپێى یاسا دەستكراوەن و تەنانەت ماف و ئیمتیازاتى زۆریشیان پێدەدرێت، دروستكردنى ئەم جۆرە لەهێزى چەكدار لەهەر پارێزگا‌و ناوچەیەكى دیكەى عێراق ئاسایی بێت، ئەوا بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان به گشتی كارێكى تەواو نایاسایی و پێچەوانەى ماددەى (140) و سەقامگیرى سیاسی و كۆمەڵایەتییە، لەبەر ئەم هۆیانە:
أ- بەپێى ماددەى 140ى دەستورى عێراق، ئەم ناوچانە ناوچەى جێ ناكۆكن و پێویستە ئاسایی بكرێنەوە، ئاسایی كردنه‌وه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی توندوتیژی ده‌كرێت نه‌ك به دابه‌شكردنی چه‌ك، بۆیه له قۆناغه‌كانی ماده‌ی (140) دا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م هه‌نگاو ئاسایی كردنه‌وه بێت ئیتر هەر هەوڵێك بۆ چەكداركردن و بەهێزكردنى پێكهاتەیەك بەرامبەر پێكهاته‌كانى دیكە نایاساییە.
ب- بونى چەك لەدەستى هۆز و عەشایرى ناوچەكه‌دا هەمیشە مەترسى بەكارهێنان و سەركوتكردنى لایەنى نەیارى لێدەكرێت، به تایبه‌ت له ده‌ست هێزێكی نه‌شاره‌زا له پره‌نسیپ و یاساكانی زانستی سه‌ربازی، بۆیە لێكدانه‌وه‌ی نەتەوەى كورد بۆ پڕچەككردنى هۆزە عەرەبەكان و تەنانەت بونى چەك بەدەستى جوتیارە عەرەبە هاوردەكانەوە ئامانجەكەى تەعریب و ناچاركردنى جوتیارو گوندنشینانى كوردە بە چۆڵكردنى ناوچەكانیان، ئەمە لەكاتێكدا جوتیار و گوندنشینانى كورد لەتەواوى سنورى پارێزگاى كەركوك لەچەك داماڵراون و ناتوانن پارێزگارى لەخۆیان بكەن تەنانەت لەبەرامبەر هەڕەشەو پەلامارى گروپه تیرۆریسته‌كانیشدا.
ج- لەدواى روداوەكانى (16)ى ئۆكتۆبەرەوە چەندینجار عەرەبى هاوردە لەناوچەكانى سەرگەڕان و گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كان و سنورى تاڵەبانیەكان لەقەزاى داقوق و ...هتد بە چەك و بەپاڵپشتى هێزە عێراقییەكان هەڵیان كوتاوەتە سەر گوندنشینانى كورد و داواى چۆڵكردنى ناوچەكانیان لێكردون، جگە لەوەش لەگەڵ تاوانباركردنى پاشماوەكانى تیرۆریستانى داعش بەسوتاندنی دەغڵ و دانى جوتیارانى كورد، ساڵانە و لەوەرزى دروێنەدا زۆرجاریش دەستى تۆمەت و گومان لەسەر عەرەبە هاوردەكانە كه ده‌یانه‌وێت جوتیاره كورده‌كان زه‌ویه‌كانیان به جێبێڵن، بۆیه چه‌كداركردنی خێڵه‌كان له‌م كات و ساته‌دا هێندی بۆ فشاره له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كورد، هێنده بۆ خۆپارێزی نییە.
- ئه‌نجامگیری و پیشنیاره‌كان:
له میانی زانیاری و شیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌وه ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێك، دواتر له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌دا ده‌كرێ چه‌ند پیشنیارێك بخه‌ینه‌رو به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی شه‌ڕو نا ئارامی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا:
أ- پێكهاته‌ی كورد له عێراقدا، مه‌ترسیه‌كانی كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێ و پڕۆسه‌كانی پاكتاوی نه‌ژادی و سڕینه‌وه‌ی سیما كلتوریه‌كانی تێنه‌په‌راندوه، ته‌عریب وه‌كو دیارده و پرۆسه‌یه‌كی شۆفینی و نامرۆڤانه له كوردستانی عێراقدا به‌رده‌وامی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ناره‌وایه‌تی و دژایه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه چی هێشتا به‌هۆی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌وه له عێراق پیاده ده‌كرێت، له كاتێكدا بەزۆر گۆڕینی باری دێموگرافی و پێكهاتەی دانیشتوانی ناوچەیەك، بەشێكە لە ئاپارتاید، چونكه ئەو بیر‌و باوەڕو بۆچونەیە لەسەر بنەمای بەرزی و پیرۆزی رەگەزێك لە رەگەزەكانی مرۆڤ یان كلتور دامەزراوە، ئه‌وانیتر به نزمتر و پله‌دو سه‌یر ده‌كرێن لەڕۆی پایە و پیرۆزی و بەهاكانەوە)([10]) نەتەوە یەكگرتوەكان چەندجارێك ئاپارتایدی بە كرداری دژی مرۆڤ داناوە([11])، خێزانه ئاواره‌كانی كورد یان ئۆردوگا زۆره‌ملێكان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كه بۆ خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان دروستكراوه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جۆرێكه له ئاپارتاید، كه (بانگەوازی جیهانی مافەكانی مرۆڤ بە توندی ئەم سیاسەتەی رەتكردوەتەوە و جەخت لەسەر یەكسانی تەواوی مرۆڤەكان دەكات بەوەی بەیەكسانی لەدایك دەبن، بۆیە لەئەرك و مافەكانیانیشدا دەبێ یەكسان بن.([12])، له ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ری وه‌ک (ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان)، نابێ یاسا و سیسته‌م حاكم نه‌بێ، نابێ لێتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبوڵكردن نه‌بێ، نابێ ده‌وڵه‌ت خۆی هۆكاری نا هاوسه‌نگی هێزی پێكهاته‌كان بێ له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت سته‌م و ناهه‌قیه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی كورد له‌م ناچه‌یه‌دا .
ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی به هۆی هێرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی له (1963)ـەوه گونده‌كانیان چۆڵكراوه، دوای (57) ساڵ و هه‌مو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له عێراق و ناوچەكه و دنیای مۆدێرندا رویانداوه، نه‌توانن گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، یان هه‌مو ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی په‌لاماری تیرۆریستان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان به هۆی نه‌بونی متمانه به هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ترسیان له سه‌رو ماڵ و گیانیان، كه خۆیان توانای خۆپاریزیان نییه به هۆی داماڵینیان له چه‌ك و هه‌بونی چه‌ك به ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیانه‌وه، جۆرێكه له ئاپارتاید و به‌رده‌وامی ته‌عریب، پێچه‌وانه‌ی هه‌مو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاسا و رێسا ئاسمانیه‌كانه .
ب - ئه‌گه‌رچی یه‌کێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی كورد و به‌غدا له ئاداری ساڵی (1970) قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوان بو، هه‌روه‌كو له حكومه‌تی فیدراڵی دوای (2003) له‌چوارچێوەی ماده‌ی (140)دا هاتبو قه‌ره‌بوی ئاواره‌كان بكرێته‌وه به‌ڵام هیچیان جێبه‌جی نه‌كران، ساڵی (1970) لە سەر بودجەی بەناو (اعمار الشمال) لە خواروی جادەی كەركوك_ دوبز، لە نزیك هەردێیەك پرۆژه‌ی دروستكردنی چەندین خان‌و بۆ ئەو خێزانانه ده‌ستی پێكرد كه به‌ر هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی كه‌وتبون له ساڵی (1963)دا، به‌ڵام ئەو خانوانە تەواو نەكرابو نێوانی كورد و حكومەتی عێراق تێكچو، شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و ئەو پڕۆسەیەش سەری نەگرت، ئیتر له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی كورددا دابه‌ش بكرێت، به‌سه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌دا دابه‌شكران و بونه ئامرازێك بۆ ته‌عریبی زیاتری ناوچه‌كه.
ج- ده‌یان گوندی ناوچه‌كه ، ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومیدا سوتێنران و چۆڵكران نه له رێکكه‌وتنی (11)ی ئاداری (1970) و نه دوای (2003) و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی (140) ئاوه‌دان نه‌كرانه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن دانیشتوانه‌كانیان له ساڵی (1963) هه‌ڵاتن، ئیتر نه‌گه‌ڕانه‌وه و ناوچه‌كه به چۆڵی مایه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بو بۆ هاتنی مه‌ڕداره عه‌ره‌به‌كان و نیشته‌جێبونیان له‌و گوندانه‌دا وه‌كو گونده‌كانی (قوتانی خه‌لیفه‌و هەنجیرە و خان و باجوان و چۆپلیجە و چه‌ندین گوندیتر ).
د- له‌م قۆناغه‌دا هیچ میكانیزمێك به‌قه‌د مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویوزارو چۆڵنه‌كردنی گوند‌و به‌جێنه‌هێشتنی ناوچه‌كه بۆ پرسی ره‌وای كورد گرنگی و بایه‌خی نییه. بۆیه پێویسته كورد له روی جه‌ماوەر‌یه‌وه، له‌م ناوچانه‌دا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی و شارستانی نه‌رم بكات، به ئامراز یتر نه‌ك چه‌ك و توندوتیژی، وه‌ڵامی نه‌یاره‌كانی بداته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له به‌رچاوبگرێت و ئاسانكاریی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هاوهه‌ڵوێست بن له باره‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كانه‌وه‌و له داواكاری له پێشینه‌ی هه‌مو لایه‌نه‌كان بێت.
پەراوێزەکان
[1] - د. علی كریم سعید، عراق 8 شباط 1963, من حوار المفاهيم الى حوار الدم ,مراجعات في ذاكرة طالب شبيب ,دار الكنوز الأدبية، بیروت ، 1999 ص:169.
[2] -عبدالرحمن ،پشکۆ حەمە تاهیر ، شارى کەرکوک لەنێوان ساڵانى ١٩٥٧- ١٩٧٧، دکتۆرنامەیەکى بەڵاونەکراوە، ٢٠١١، ل ١٥١.
[3] - مینە ، ئەمین قادر ، ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان ، سلێمانی ، چاپی دووەم ، 1999، ل 29.
[4] -سابیر، سمکۆ ، تەعریب لە ئەجندایەکى مێژوویەوە بۆئەمڕۆ، گۆتارى (ئەنفالستان) ژمارە (٦)، زستانى ، ٢٠٠٩، ل ٧٦.
[5] - ناجي ، الدكتور عبدالجبار ،دراسات في تاريخ المدن العربية الاسلامية ،مطبعة جامعة البصرة ، 1986م ،ص134
[6] - هەمان سەرچاوە ،ص157
[7]- عظم ،جلال صادق ، ما بعد ذهنية التحريم ، بدون سنة ومكان الطبع ،ص98
[8] - موكریانی ، هەژار ، هۆزی گاوان ،گۆڤاری كوَڕی زانیاری كورد ،بەغدا ، 1973، ل20
[9] - مینە ، ئەمین قادر ، ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان ، سلێمانی ، چاپی دووەم ، 1999، ل 230.
[10] - بدوي ، الدكتور احمد زكي ، معجم المصطلحات العلوم الاجتماعية ، مكتبة لبنان ، بيروت ، 1982، ص344
[11] - قانع ، بورهان ،فةرهةنطي نويَ ،ضاثخانةي الحوادث ،بةغداد ، 1985ز ،ل15
[12] - مجلة كلية الاداب ، جامعة بغداد ،العدد ،السابع والثلاثون ،1410ه - 1990م ،ص364
سه‌رچاوه‌كان:
1-بدوي، الدكتور احمد زكي، معجم المصطلحات العلوم الاجتماعية، مكتبة لبنان، بيروت، 1982.
2-سابیر، سمکۆ، تەعریب لە ئەجندایەکى مێژویەوە بۆ ئەمڕۆ، گۆتارى (ئەنفالستان) ژمارە (6)، زستانى، 2009، ل 76.
3-سعید، د.علی كریم عراق 8 شباط 1963، من حوار المفاهيم الى حوار الدم، مراجعات في ذاكرة طالب شبيب، دار الكنوز الأدبية، بیروت، 1999
4-عبدالرحمن، پشکۆ حەمە تاهیر، شارى کەرکوک لەنێوان ساڵانى 157-1977، دکتۆرنامەیەکى بەڵاونەکراوە، 2011، ل 151.
5- عظم، جلال صادق ، ما بعد ذهنية التحريم ، بدون سنة ومكان الطبع .
6-- قانع ، بورهان ،فةرهةنطي نويَ ،ضاثخانةي الحوادث ،بةغداد ، 1985ز .
7- مجلة كلية الاداب ، جامعة بغداد ،العدد ،السابع والثلاثون ،1410ه - 1990م
8- موكریانی ، هەژار ، هۆزی گاوان ،گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد ،بەغدا ، 1973.
9- مینە ، ئەمین قادر، ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان، سلێمانی، چاپی دوەم ، 1999.
10-ناجي ، الدكتور عبدالجبار ،دراسات في تاريخ المدن العربية الاسلامية ،مطبعة جامعة البصرة ، 1986م .