هەواڵى کۆچى دوایی وەزیرى پێشمەرگە رەتدەکرێتەوە
10:44 - 05/06/2020
"زەمەن"
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى کۆچى دوایی وەزیرى پێشمەرگە بڵاودەبیتەوە و
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وەزارەتەکەش رەتیدەکاتەوە.
دوێنێ پێنجشه‌ممه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه
كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم كۆچى دوایی كردووه، کە هه‌واڵه‌کە
له‌لایه‌ن به‌شێك له كه‌سانى سه‌ربازى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوکراوەتەوە.
میران به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بە دیجیتاڵ
میدیاى "زەمەن"ى راگه‌یاند: سەرجەم ئەو هەواڵانەى باس لە مردنى شۆڕش ئیسماعیل،
وەزیری پێشمەرگە دەکەن بە نەخۆشى دوورن لە راستییەوە و هەڵبەستراون و ئه‌و
بابه‌ته ته‌نیا ده‌نگۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و تەندروستى
وەزیرى پێشمەرگە زۆر باشە.