وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوانی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
09:49 - 25/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری
رابردوودا، شه‌ش كه‌سی نوێ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه تووشبوویه‌ك دانیشتوی شاری
هه‌ولێره، چوار له تووشبووان دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌یه، تووشبوویه‌ك دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان
و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن
٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠
و ٦ ساڵ.
سێ تووشبوو بەرکەوتەی
تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،
تووشبوویه‌ك دانیشتووی
شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی
کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
وەزارەتی تەندروستی
٢٥ ئایار ٢٠٢٠