2558 عیراق

کازمی بە کوردی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

11:48 - 23/05/2020

"زەمەن"

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌ زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگەرییەكان.


مسته‌فا كازمی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، جوانترین پیرۆزبایی بۆ گەلە بەڕێزەكەمان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە؛چاوی منداڵەكان ماچ دەكەین، داواكارین لەخودای گەورە رێگای ئایندەیان بؤ رۆشنكەینەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئێمە پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگەرییەكان بەرەو داهاتوویەكی گەشاوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن