فەلەکناسانى سعودیە یەکەم رۆژى جەژنیان دیاریکرد
03:58 - 22/05/2020
"زەمەن"
فەلەکناسانی وڵاتی سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی
عەرەبی ئاشکرایانکرد، سبەینێ شەممە، تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و رۆژى یەکشەممە
دەبێتە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، فەلەکناسانی
سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەپێی بینینی مانگ، مانگى رەمەزانى ئەمساڵ ٣٠
رۆژە و سبەینێ شەممە، ٢٠٢٠/٥/٢٣ تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و رۆژى یەکشەممە ٢٤ى
مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە
هەرێمى کوردستان چاودێرى بینینى مانگ بکەن و بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن
ڕەمەزان بدەن.