124780 کوردستان

سعوديە وادەى دیارییکردنى یەکەم رۆژى جەژن ئاشکرا دەکات

05:30 - 11/05/2020

"زەمەن" 

هیندی ئەندامی یەكێتی عەرەبی زانستی فەلەكی و فەزایی سعودیە رایدەگەیەنێت، ئێوارەى رۆژى ٢٢ى ئایار چاودێرى مانگ دەکرێت بۆ ئەوەى یەکەم رۆژى جەژن دیار بکرێت.


مولهم بن محەمەد هیندی ئەندامی یەكێتی عەرەبی زانستی فەلەكی و فەزایی سعودیە لە رۆژنامەى (البیان) ى راگەیاندووە، ”بۆ ئەوەی مەرجەكانی بینینی هیلال فەراهەم بێت، پێویست هیلال بەر لە خۆرئاوابوون دەربكەوێت، و ئاوابوونی مانگیش بكەوێتە دوای خۆرئاوابوون، ئەم وادانە دەكرێت بەشێوەیەكی فەلەكی ئەژماربكرێن".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەپێی ئەژمارە فەلەكییەكانی ئێمەش، دەركەوتنی هیلالی جەژن لە كاتژمێر 8:39ی ئێوارەی 22ی ئەم مانگەدا دەبێت، واتا دوای خۆرئاوابوون لە هەموو ناوچەكانی شانشینی عەرەبی سعودیە”.

هەروەها ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژی ٢٣ی مانگ کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی ٢٤ی مانگ دەبێتە جەژن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر چەند جارێک بە "زەمەن"ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان یاخود جەژنی ڕەمەزان و قوربان پشت بە لیژنەی بینینی مانگ دەبەستن و هەروەها تەنسیقیشیان لەگەڵ لیژنەی وەقفی سونی عێراق هەیە.

موسوڵمانان دوای ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبن و دوای کۆتایی هاتنی ئەو مانگە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ جەژنی ڕەمەزان دەگێڕن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن