چۆن بێ بازاڕی نه‌وت ده‌بێته هۆی پێكدادانی سیاسی له هه‌ولێر و به‌غدا؟
01:20 - 06/05/2020
شیكاری: محه‌مه‌د حسێن
ئه‌گه‌رچی نرخی نه‌وتی برێنت له سه‌روی ٣٠ دۆلاره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه‌و چالاكیه ئابوریه‌كان ده‌ستیانپێكردۆته‌وه‌و به‌ره‌و دواقۆناغی په‌تای كۆرۆنا ده‌چین، شه‌پۆلێكی نوێی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له لایه‌ك، حیزب و هێزه سیاسی و چه‌كداره‌كانی كوردستان و عێراق-یش له لایه‌كی تره‌وه ده‌ستی پێكردووه. ئه‌مانه پشكه‌كانیان له كرێ وداهاتی نه‌وت كه‌مبۆته‌وه. ئیتر ئه‌و بڕه‌پاره‌یان ده‌ستناكه‌وێت كه بۆ به‌خێوكردنی ئه‌ندام وده‌ستوپێوه‌ندو بندیواره‌كانیان پێویستیانه. هه‌ربۆیه وه‌رزی ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه مێژووییه‌كان و ته‌سفیه‌كردنی قه‌رزه كۆنه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه.
جگه له ناكۆكیه دارایی و نه‌وتیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و ئاڵۆزی و تێكچوون ده‌چێت. پارتی گه‌ڕی له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری چالاك ئاڵاندووه‌و پێ ئه‌چێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ندێك حیزبی تریشدا تێكبچێت.
له به‌غداش دابه‌شبونێكی شاقووڵی له نێوان گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دروست بووه دوای ئه‌وه‌ی لیواكانی سه‌ربه مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌سته‌ی حه‌شدیان جێهێشت و ئیتر راسته‌وخۆ له ژێرفه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیراندا كارده‌كه‌ن.
نهێنی ئه‌م هه‌موو گرژیه سیاسی و سه‌ربازیانه له ناو رژێمه ئابوریه ڕێنخۆریه‌كه‌ی كوردستان وعێراقدایه. لێره ئابوری سیاسی به جۆرێك داڕێژراوه‌و رێكخراوه كه هه‌موو كه‌موبونه‌وه‌یه‌كی داهاته گشتیه‌كان به ئاسانی ده‌بێته هۆی ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتن. ئه‌مه ململانێیه له‌سه‌ر پاره‌و سه‌رچاوه داراییه‌كان، به‌ڵام له هه‌ر سیاقێكدا ناونیشانێكی پێدراوه، وه‌ك لامه‌ركه‌زیه‌ت و زینی وه‌رتێ له كوردستان، یان شوێنكه‌وتنی فتواو رێبازه‌كه‌ی ئیمام له ناو حه‌شدا.
حیزبه حوكمڕانه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كانیان به‌و پاره‌یه ئه‌ژین كه ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆیان دابینده‌كات. ئێستا ئه‌م پاره‌یه هێنده كه‌م بۆته‌وه، نه له هه‌ولێرو نه له به‌غداش، به‌شی ئه‌وه‌ناكات هه‌موویان پێی بژین بۆیه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه به‌هێزه‌كان په‌لاماری لاواز‌و بچوكه‌كان بده‌ن له پێناو مسۆگه‌ركردنی پشكه‌كانیان.
له مانگی ٤\٢٠٢٠دا، هه‌موو داهاته نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق نزیكه‌ی نزیكه‌ی ١.٩٦ ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام به درێژایی ساڵی ٢٠١٩ تێكڕای ئه‌م داهاتانه مانگانه ٧.٢ ملیار دۆلار بووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له مانگی ٤\٢٠٢٠دا، كۆی گشتی داهاته نه‌وتی و نا نه‌وتیه‌كانی كه‌متر بووه له‌٢٢٠ ملیۆن دۆلار، له كاتێكدا له كۆتامانگه‌كانی ساڵی ٢٠١٩دا ئه‌م داهاتانه زیاتر له ٨٨٠ ملیۆن دۆلار بوو.
زانیاری و داتاكانی ناو ئه‌م گرافه وه‌رگیراوه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆمپانیای دیلیۆت، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان. ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌غدا له سایتی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و زیاتر پشت پێ به‌سراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌زۆری له په‌رله‌مانتاران وه‌رگیراون و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ه په‌یوه‌ندیدار پشتڕاستینه‌كردونه‌ته‌وه.
له ئێستادا زیاتر له ١٥ حیزبی سیاسی چه‌كدارو ٤٠ میلیشیای جیاواز (له كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، مه‌سیحی، یه‌زیدی) له عێراقدا كارده‌كه‌ن. ئه‌مانه تا نه‌وت گرانبێت پاره‌و داهات به‌شی هه‌موویان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ركات نرخی نه‌وت دا‌به‌زێت و داهاته‌كانی حكومه‌ت كه‌مبێته‌وه؛ ئه‌وا ته‌نها به‌شی به‌هێزه‌كانیان ده‌كات. لێره‌وه ململانێ ده‌ستپێ ئه‌كات له‌سه‌ر پاره‌و سه‌رچاوه داراییه‌كان (conflict over resource)، كه له هه‌ره كۆنترین جۆره‌كانی ململانێ-یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێرو به‌غداش، ئێستا كورتبۆته‌وه بۆ ئه‌م جۆره ململانێ (نه‌وت و پاره)، ئه‌گه‌رچی جاران له‌سه‌ر خاك و هه‌ندێك حساباتی ناسیۆنالیستانه بوو.
ده‌رفه‌تی چاكسازی
قسه‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێت” قه‌یرانه‌كان په‌نجه‌ره‌یه‌كن بۆ هه‌ل و ده‌رفه‌تی نوێ”، به‌ڵام له راستیدا گه‌شبینیه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا بكه‌یت ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی سه‌ركردایه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بتوانن ئه‌م قه‌یرانه بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی. ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه به شوێنێك گه‌یشتووه هیچ لایه‌كیان ناتوانن بێ چاكسازی بژین و به‌رده‌وام بن، به‌ڵام جاكسازی راسته‌قینه، ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به بندیواره‌كانیان بهێنێت و قۆرغكاری بازاڕنه‌هێڵێت و سنورێك بۆ حیزب و میلیشیا چه‌كداره‌كان دابنێت، هێنده به ئازاره بۆ سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌ردووحكومه‌ت له‌وه ناچێت بتوانن به ئاسانی ده‌ستی بۆ به‌رن.
به‌ڵام هیچ ڕێگاو ده‌روازه‌یه‌كی تریش نیه جگه له چاكسازی. راسته گه‌نده‌ڵی هێزی سیاسی و سه‌ربازی و بیرۆكراسی گه‌وره‌ی له پشته، به‌ڵام بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی مه‌حاڵه دۆخی ئابوری چاك ببێت. نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه خه‌ڵكیش ناتوانن به‌م سك هه‌ڵگوشین و بێپاره‌ییه بژین. زۆربه‌ساده‌یی، ئابوری كوردستان گه‌شه‌ناكات و بازاڕ نابوژێته‌وه بێ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی بنچینه‌یی بۆ چاكسازیه‌كی راسته‌قینه. چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌وه‌دا نیه كه نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه (وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرێك خه‌یاڵی پێوه‌ده‌كه‌ن)، به‌ڵكو له بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێناندایه. به‌مه داهاتی حكومه‌ت زیاد ده‌كات و هه‌لی كاری نوێ بۆ گه‌نجان دروست ده‌بێت.
كه‌رتی تایبه‌تیش ته‌نها له ژینگه‌یه‌كدا گه‌شه‌ده‌كات و وه‌به‌رهێنان راده‌كێشێت كه رۆڵی یاسا تیا سه‌روه‌ر بێت، نه‌ك میلیشیاو مافیای حیزبی. تا ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت هه‌م خه‌ڵك و هه‌م حكومه‌تیش هه‌روا به‌م ده‌ردانه‌وه ده‌پلێنه‌وه.
كلیلی ده‌رچوون له‌م دۆخه‌ی ئێستا چاكسازیه‌كه كه ده‌رفه‌تی فراوانكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان زیاتر بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی دوێنێی بانكی جیهانیشدا پێداگیری له‌سه‌ركراوه.
ئه‌م چاكسازیه‌ش به‌دی نایه‌ت بێ هاریكاریه‌كی گه‌وره‌ی نێوان هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، میدیای ئازاد به‌ئاراسته‌ی رێكخستنی خه‌ڵك بۆ فشاركردن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كۆتایی هێنان به بالاده‌ستی حیزب و میلیشیای چه‌كدار. هه‌رگیز هیچ هه‌وڵێكی چاكسازی بێ فشار‌و ره‌نج و قوربانیدانی ئه‌م لایه‌نانه مه‌یسه‌ر نابێت.
چاره‌سه‌ر له‌ودا نیه دانیشیت و دۆعای خێر بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌یت. زۆربه‌ی پێشبینی ده‌زگا پسپۆره‌كانی بواری وزه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢١دا ئه‌م نرخه بگاته سنوری ٤٠ دۆلاره‌كان. ئینجا ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزیش ببێته‌وه، كێشه‌كه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ناكات. زیاده‌ی نرخه‌كه بۆ موچه‌ی پله‌باڵاكان و بندیواره‌كان و كارمه‌نده‌كانی حكومه‌تده‌ڕوات. هیچ هه‌لی كارێكی نوێی پێ نیه بۆگه‌نجان.
بۆیه تا به‌رپرسان له بورجی عاجی خۆیانه‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ن و خه‌ڵكیش هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه جنێوبده‌ن، چاره‌سه‌ره راسته‌قینه‌كان قورس‌تر ده‌بن و ئه‌گه‌ری غلۆربونه‌وه‌ش بۆ ناو ئاژاوه‌ی گشتگیر‌و داڕوخانی سه‌رتاسه‌ری گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌و نه‌وه تازه‌ی ئه‌مڕۆ له مۆبایله زیره‌كه‌كانیانه‌وه وابه‌سته‌ی دنیابوون (له به‌غدا به‌نه‌وه‌ی په‌پجی ناوده‌برێن) مه‌حاڵه هه‌تا سه‌ر ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن.
نه‌وت، یان سیاسیه‌كان سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌ن؟
هێشتا ئه‌وه رون نیه كه ئایا ئه‌وه نه‌وت و داهاته په‌ترۆلیه‌كانه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌م هه‌موو میلیشیاو مافیا حیزبیانه، یاخود ئه‌م ئه‌م میلیشیاو حیزبه‌كانیان داهاته په‌ترۆلیه‌كانیان كردۆته سه‌رچاوه‌ی نه‌فره‌ت و نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری؟ یان هه‌ردوولا یه‌كتر به‌هێزده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی یه‌كتر، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ساڵانێكه له ئه‌ده‌بیاتی نه‌فره‌تی نه‌وت (Oil Curse)دا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سروشتی ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگا سیاسیه‌كان وه‌ك كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ وایه. ئه‌وه‌ی به پاره‌ی مفت و رێنتخۆری بژی هه‌میشه ئابوریه‌كی ناسه‌قامگیرو رژێمێكی سیاسی له‌رزۆكی هه‌یه، وه‌كچۆن مرۆڤه فره-خۆر‌و پیسخۆره‌كان به‌رده‌وام كێشه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌یه.
نه‌وت سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسانی پاره كۆكردنه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه هه‌موو سیاسیه‌كی ده‌ست و پێ سپی ده‌توانێت وڵاتێكی نه‌وتی به‌ڕێوه به‌رێت، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن مۆدێلێكی حوكمڕانی باش ده‌بینرێت له‌ناو ئه‌وڵاتانه‌ی كه نه‌وت و غاز زۆربه‌ی هه‌نارده‌كانیان پێك دێنێت، هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا ده‌گاته ئه‌مریكای لاتینی، ئه‌وه‌ی به‌نه‌وت ده‌ژی گیرۆده‌ی دیكتاتۆریه‌ت، گه‌نده‌ڵی، شه‌ڕی ناوخۆ‌و ناسه‌قامگیری بووه.