د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی سەرچاوەی شەپۆلی دووەم و سێیەمی كۆرۆنا لەكوردستان ئاشكرادەكات
10:11 - 29/04/2020
زەمەن
د. كامەران قەرەداغی، پسپۆڕی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا رایدەگەیەنێت، چیتر هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسی گەورەدا نیە، دەشڵێت هێشتا شەپۆلی یەكەمی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتوە و شەپۆلی دووەم لە عێراق وئێرانەوە دەبێت و شەپۆلی سێیەم لەو هاوڵاتیانەوە دەبێت كە لەدەرەوە دەگەڕێنەوە.
رادیۆی دەنگی ئەمریكا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ د. كامەران قەرەداغی سازكرد لەو چاوپێكەوتنەدا قەرەداغی وتی"كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كۆرۆنادا نیه. مه‌ترسی كه‌یسی زیاتر ده‌بینم كه ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسی گه‌وره‌ی نابینم، پێشموایە كۆتایی مانگی 8 به‌گشتی كۆرۆنا ڤایرۆس نامێنێت له جیهاندا،مه‌گه‌ر حاڵه‌تی تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ له‌شوێنێكدا بمێنه‌ت، بۆ كوردستانیش سه‌ره‌تای مانگی 5. ئێستا له‌ناو مه‌ركه‌زی سلێمانی 3 حاڵه‌تمان هه‌یه."
د. كامەران قەرەداغی سەبارەت بەوەی كە چاوەڕێ دەكرێت شەپۆلی دیكەی كۆرۆنا روو لەكوردستان بكات دەڵێت"" ئێستا ڕێ و شوێنی زۆر باش ده‌كرێت ، پشكنینی به‌رده‌وام هه‌یه، حاڵه‌تێكیش ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێته‌وه، خێرا كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن، شه‌پۆلی دووه‌م ئه‌گه‌ر دروست بێت یان له ئێرانه‌وه یاخود له عێراقه‌وه دێت، شه‌پۆلی سێ یه‌م سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایڕه‌س له‌كوردستاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه دێنه‌وه من له‌وه ده‌ترسم، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێنه‌وه بۆچونیان جیاوازه له‌خه‌ڵكی خۆمان واته به سوك سه‌یركردنی بارودۆخه‌كه‌یان هه‌یه."