کوردستان

تەندروستى هەولێر: نەخۆشێک لە مردن رزگار کرا

03:41 - 03/04/2020 11068 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

تەندروستى هەولێر رایگەیاند، نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات دواى ئەوەى ژەهراوی بو بە دەرمان ژیانی لە مردن ڕزگارکرا.


بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ۲۹ی ۳ی ۲۰۲۰ نەخۆشێک سەردانی فریاکەوتنی کرد کە ۱۰۰ حەبی میتفۆڕمینی ٥۰۰ ملگم و ۳۲ حەبی ئەماریل(گلامیپراید) ۲ ملگم ی بە مەبەست خواردبوو. بەهۆیەوە باری ناجێگیر بووە، ژەهراوی بووە بە بەدەرمان و دواتر بووەتە هۆى دابەزینی شەکری ناو خوێن و ترشاندنی خوێن و پەککەوتنی لە ناکاوی گورچیلەکانی.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بە پەلە چارەسەری بۆ کرا و خەوێنرا لە فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر و دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە یەکەی چاودێری چڕ و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ورد بە باری تەواو جێگیری و باشەوە دەرچوێنرا لە نەخۆشخانە و ژیانی ڕزگارکرا.

تەندروستى هەولێر دەڵێت، چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشە، کە حالەتێکی دەگمەنە ئەو دوو دەرمانە پێکەوە بەو بڕە زۆرە وەربگیردرێت، بە هەماهەنگی و ماندووبونی تەواوی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی پسپۆر و نیشتەجێی دێرینی بواری هەناوی و فریاکەوتن و تەواوی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement