کەشناسى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
03:17 - 03/04/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى
هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بەرزترین پلەى گەرماى تۆمارکراوى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى
کوردستانى بڵاوکردەوە.
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین
پلەى گەرما لە کەرکوک بووە کە ٢٤ پلەى سەدى تۆمارکراوە و لەدواى ئەویش چەمچەماڵ
دێت کە بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ پلە بووە.
لە سنورى پارێزگاى هەولێر بەزرترین پلەى
گەرما لە شەمامک بووە کە ٢٣ پلە تۆمار کراوە و لە سنورى پارێزگاى دهۆک بەرزترین
پلەى گەرما لە زاخۆ بووە کە ٢١ پلەى سەدى تۆمار کراوە و لە هەڵەبجەش ٢١ پلە بووە.