5075 هەمەڕەنگ

هونەرمەندێکى ناودارى تورکیا توشى کۆرۆنا بوو

02:52 - 28/03/2020

"زەمەن" 


ئایدەمیر ئاكباش هونەرمەندى ناودارى تورکیا ئاشکرایکرد کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

 
ئایدەمیر ئاكباش ئەكتەری ناودارى توركیا،  لە لێدوانیکیدا بۆ ماڵپەڕی (سپوتنیك)ی توركی ئاشکرایکرد، توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە بەڵام بە سوکى ڤایرۆسەکەى گرتوە و لە ئێستادا لە ماڵەکەیدا خۆى کەرەنتین کردووە.

ئایدەمیر ئاكباش پێشتر لە تویتێکدا گاڵتەى بە ڤایرۆسەکە دەرکرد و دەیوت،  لە کۆرۆنا ناترسم و كۆڕۆنا هەرگیز رووم تێ ناكات.

ئەو هونەمەندە تورکە دواى توشبونى بە ڤایرۆسەکە دەڵێت، " زۆریش دەترسم و لە ماڵەوە دەرگام لەسەر خۆم داخستووە. داوا لە ئێوەش دەكەم خۆتان لەو بەڵایە بەدوور بگرن و لە ماڵەوە بمێننەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن