مه‌لا كرێكار به‌بێ خواحافیزی له ژنه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا كرا
04:58 - 26/03/2020
"زه‌مه‌ن"
كه‌مێك پێش ئێستا
وەزیری دادی نەرویج ڕایگەیاند مه‌لا کرێکاریان ڕەوانەی ئیتالیا کردووە و ئێستا گه‌یشتوەته ئه‌و وڵاته.
ڕۆژنامەکانی نەرویج
نوسیوویانە ته‌نانه‌ت نەیانهێشتووە مه‌لا كرێكار خواحافیزی لە خێزانەکەشی بکات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ
"مێلینگ"ی پاڕێزەری مه‌لا كرێكار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ببەستێت و قسە
لەسەر ناردنی مه‌لا کرێکار بکات بۆ وڵاتی ئیتاڵیا.
مێلینگ پێێوایە
کە ئەمشەو كرێكاریان لە زیندان هێناوه‌ته دەرەوە و ڕەوانەی ئیتاڵیایان کردووە.
له‌لایه‌كی تره‌وه
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه:
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی ئازاری 2020، وەزیری دادی نەرویج رایگەیاند کە
مه‌لا کرێکاریان رەوانەی ئیتالیا کردووە و ئێستا لە وڵاتی ئیتاڵیایە.