خانمە پێشکەشكارێکی کورد لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هاوڕێکەی دەترسێنێت
04:19 - 25/03/2020
"زەمەن"
خانمە
پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان تی ڤی بە هۆی کۆکینیەوە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەبێتە
ترس بۆ هاوڕێ بێژەرەکەی چونکە دەترسێت توشی کۆرۆنا بووبێت.
ئەڵماس
هەرکی خانمە بێژەر و پێشکەشكاری کەناڵی کوردستان تی ڤی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا خۆی
پێناگیرێت و دەکۆکێت و بەو هۆیەشەوە وەک خۆی دەڵێت "زاگرۆسی هاوڕێم زراوی چوو".
ئەو خانمە
پێشکەشکارە نوسیویەتی کە تەندروستی باشە و دەڵێت "غەمی منتان نەبێت".
ئەمەش لە
کاتێکدا دێت کۆکین یەکێکە لە نیشانەکانی کۆرۆنا و لە ئێستدا بەهۆی پژمینەوە زۆرێک
لە هاوڕێکانیان دەترسن کە توشی کۆرۆنا بووبن.