ترەمپ بۆ ئەردۆگان: نامانەوێت مامەڵەى خراپ بەرامبەر کورد بکەن
10:19 - 14/01/2019
زەمەن پرێس
سەرۆکى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا هۆشدارى دەداتە تورکیا لە هەر
هێرشێکى ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردانى سوریا.
ئێوارەى ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیاو دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندیەکى تەلەفۆنیان ئەنجامداو تیایدا تاوتوێى دۆخى سوریاو پرسى
کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکایان کردوە لەو وڵاتە.
لەبارەى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەش کۆشکى سپى ناوەڕۆکى پەیوەندییە
تەلەفۆنییەکەى بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاندوە، ترەمپ جەختی لەسەر کارى هاوبەش کردوەتەوە
بۆ لەناوبردنى داعش لە رۆژهەڵاتى سوریادا.
هاوکات سەرۆکى ئەمریکا داواى لە تورکیا کردوە کە هیچ مامەڵەیەکى خراپ
بەرامبەر هاوپەیمانە کوردەکانیان نەکات لە سوریا کە بەیەکەوە شەڕیان بۆ لەناوبردنى
داعش کردوە.
هەروەها هەردوو سەرۆکى ئەمریکاو تورکیا رێککەوتوون کە سوپاسالارى هەردوو
وڵات کۆببنەوە ئەو پرسانەى تایبەتن بە دۆخى سوریاگفتوگۆى لەسەر بکەن.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە دواى تویتێکى ترەمپ هات کە رایگەیاندبوو ئەگەر
تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردانى سوریا ئابورى تورکیا دەڕووخێنن ئەوەش نیگەرانى
حکومەتى تورکیاى بەدواى خۆیدا هێنا.
هـ.ح