502 جیهان

ئەمریکا: هیچ وڵاتێک لە کڕین و فرۆشتنى نەوت بە ئێران نابەخشین

02:01 - 12/01/2019

زەمەن پرێس
بەرپرسێکى باڵاى ئیدارەى ترەمپ راگەیاند سزاکان لەسەر ئێران توند تر دەکەنەوەو هیچ وڵاتێکیش لە کڕین و فرۆشتنى نەوت بەو وڵاتە نابەخشرێت.

برایان هۆک بەرپرسى دۆسیەى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکانمان لەبارەى ئێرانەوە وەکو خۆیەتى و سزاکانى سەر ئێران توندتر دەکەینەوە.

هۆک ئاماژەى بەوەش کرد، بەخشینى چەند وڵاتێک بۆ کڕین و فرۆشتنى نەوت بە ئێران بۆ راگرتنى هاوسەنگى نرخى نەوت بووە لە رێکخراوى ئۆپێک.

ئەو بەرپرسەى ئەمریکا جەختیکردەوە لەمەودوا هیچ وڵاتێک لە کڕین و فرۆشتنى نەوت بە ئێران نابەخشن.

لە کۆتایى ساڵى رابردوو ئەمریکا بەشێوەیەکى فەرمى چەندین سزاى دیکەى بەسەر ئێراندا سەپاند لەناویاندا قەدەغەکردنى کڕین و فرۆشتنى نەوت بە ئێران، بەڵام ژەند وڵاتێکى لەو سزایە بەخشى بوو عێراقیش یەکێک بوو لەو ولاتانە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن