مایک پۆمپیۆ: تورکیا بەڵێنی داوە لەدواى کشانەوەى هێزەکانمان هێرش نەکاتە سەر هێزە کوردییەکان
10:54 - 08/01/2019
زەمەن پرێس
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا
بەڵێنى بە وڵاتەکەى داوە کە هێرش نەکاتە سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی، رایگەیاند:
بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەرکەکانیاندا ناهێنێت
لەبارەى لەناوبردنی چەکدارانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکە دروست.
پۆمپیۆ ئاشکراشى کردوە، ئەردۆغان بەڵێنی بە ترەمپ داوە کە هێرش نەکەنە سەر هێزە
هاوپەیمانەکانیان کە هێزە کوردییەکانن لە سوریاو دڵنیایى داوە هێرش نەکەنە سەر کوردەکان، بەڵکو تەنیا هاوکار بێت بۆ شەڕى
لەناوبردنى داعش.
١٩ی کانونی یەکەمی ساڵى رابردوو دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بۆ کشانەوە هێزەکانى وڵاتەکەى لە سوریا، ئەو
بڕیارەش لەسەر ئاستى ئیدارەى ترەمپ و
وڵاتانى هاوپەیمانى دژى داعش و کورد کاردانەوەى جۆراو جۆرى لێکەوتەوە کە بەدەست
لەکارکێشانەوەى وەزیرى بەرگرى ئەمریکاو بێرت ماکگرۆک نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ
شەڕى دژى داعش دەستیپێکرد.
دواى ئەو کاردانەوە یەک لەدواى یەکانەى
ئیدارەى ترەمپ و کۆنگرێس لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا دواتر ترەمپ رایگەیاند کە ئەو
نەیتووە هێزەکانیان دەست بەجێ لە سوریا دەکشێنەوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ
پاشگەزبوونەوەى لەو بڕیارە..
لەئێستادا ئەمریکا مەرجێکى بۆ کشانەوەى
هێزەکانیان لە سوریا داناوە ئەویش ئەوەیە کە دڵنیا بن لەوەى تورکیا هێرش ناکاتە
سەر هاوپەیمانە کوردییەکانیان لە سوریا، ئینجا هێزەکانیان لەو وڵاتە دەکشێننەوە.
هـ.ح