هەسەدە: یەك دڵۆپ نەوتمان بە ئێران نەفرۆشتووە
04:14 - 04/01/2019
زەمەن پرێس
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) وەڵامی وتەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوەو رایدەگەیەنێت، نەوتیان بە وڵاتی ئێران نەفرۆشتووە.
رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزەكانی هەسەدە وتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای رەتكردەوەو رایگەیاند، لەباكوری سوریا یەك دڵۆپە نەوت بە ئێران نەفرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نەبوونی پاڵاوگەی پێویست، نەوت تەنیا بەمەبەستی پێداویستی ناوخۆیی بەرهەم دەهێندرێت و هیچ سنورێكیان لەگەڵ ئێران نییە بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بازرگانییەك بكەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، لەوە نیگەرانە كە كوردەكانی سوریا نەوتییان بە ئێران بەفرۆشتووە.
هـ.ح