نانسی پیلۆسی بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا هەڵبژێردارا
03:38 - 04/01/2019
زەمەن پرێس:
بۆ جاری دووەم نانسی پیلۆسی، كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا هەڵبژێردارا, سەدو شانزەهەمین خولی كۆنگرێسی ئەمەریكا بە فەرمی دەستیبەكار بوو.
رۆژی پێنج شەممە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، نانسی پیلۆسی كاندیدی پارتی دیموكراتەكان و نوێنەری شاری سان فرانسیسكۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە بەدەستهێنانی 220 دەنگ سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لەبەرامبەر كاندیدی دیموكوراتەكان دا "كیڤن ماكارت"ی كاندیدی كۆمارییەكان بە192 شكستی هێنا.
نانسی پیلۆسی، تەمەن 78 ساڵ یەكێكە لە ركابەرەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادەنرێت لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ2011 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بوو.
پیلۆسی بۆ دووەمجار دەبێتەوە بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2011 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوە, ساڵانی 2011 تا 2018 سەرۆكی كەمینەی دیموكراتەكان بوە لەئەنجومەنی نوێنەران.
س.ص