بەوێنە... دانا غەنی کلیپێکى بێ سیناریۆ بڵاودەکاتەوە
06:12 - 20/01/2020
"زەمەن"
کاروانی خەم نوێترین بەرهەمی هونەرمەند دانا غەنییە، بە بێ هیچ
سیناریۆیەک کاری کلیپی بۆ کراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە " زەمەن" رەوەند جەواد دەرهێنەرى نوێترین کلیپی
دانا غەنی وتی، "کاروانی خەم" یەکێکە
لە تراکەکانی دواین ئەلبومی هونەرمەند دانا غەنی، ئاوازی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر
و تێکستی فەرەیدون عبدولبەرزنجی و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن هێمن حسێن بۆ کراوە.
رەوەند وتیشی، بەرهەمەکە
لە وڵاتی ئەڵمانیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، بێ هیچ سیناریۆیەک، چونکە وا پێویستی
کرد کارێکی سادە و جیاواز بێت.
دانا غەنی لەدایکبووی ساڵی 1969 شاری سلێمانییە، ساڵی
1986 یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی نیاز بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمار کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، بە گۆرانی ( گوڵە
هۆ حاجی مریەم) لای هەوادارانی ناسراوە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی کلیپێک بوو بە ناوی(بێ
سێبەرم).
