پۆمپیۆ "دوو ڕووی" هەندێک بەرپرسی عێراقی ئاشکرادەکات
02:03 - 14/01/2020
"زەمەن"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ٥٠ بەرپرسی عێراقیان لایە کە لای ئەوان قسەیەک دەکەن و لای
خەڵکی عێراقیش قسەیەکی دیکە دەکەن.
مایك پۆمپیۆ،
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌ی
50 به‌رپرسی عێراقی له‌به‌رده‌ستدایه، كه له‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌میان به نهێنی و
له‌كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانیاندا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
له عێراق، به‌ڵام پۆمپیۆ ڕه‌تیكرده‌وه ناوه‌ڕۆكی قسه‌ی ئه‌و 50 به‌رپرسه عێراقییه
ئاشكرابكات".
وتوشیەتی ئەوان
لایان سەیرە کە لە کۆبوونەوەکاندا بەرپرسانی عێراق بە ئاشکرا لەگەڵ مانەوەی ئەمریکادان
و لە وتار و کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ خەڵكی عێراق وای نیشان دەدەن کە پێویستبێت
ئەمریکا لە عێراق بچێتە دەرەوە.
پۆمپیۆ
نەیشاردووەتەوە کە قسەی لەگەڵ زۆرینەی سەرکردەکانی عێراق کردووە، لەنێویشیاندا
سەرکردە شیعەکان، کە ئێستا وادەردەکەوێت شەقامی شیعە لە ئەمریکا رەنجابێت.