1439 کەلتور

ساڵێک و سی ژمارە
سی ژمارە و سەد نووسەر

01:24 - 14/01/2020

*ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەرکردنی  کولتووری زەمەن، سەرەتا دوو لاپەڕەو پاشتر بوویە رۆژنامەیەکی سەربەخۆی چوار لاپەڕەیی لەناو “رۆژنامەی زەمەن”دا. لەم سی ژمارەیەدا، کۆمەڵێ نووسەر و شاعیر و هونەرمەندی بوارە جیاوازەکانی هزر و ئەدەب و هونەر، کولتووری زەمەن بوویە ماڵێ بۆ بەرهەم و چالاکییەکانیان. 

*لەم سی ژمارەیەی کولتووری زەمەن دا، نووسەرانی شارەکانی هەرێم و پارچەکانی کوردستان و نووسەرانی کوردی ئەوروپا و ئەمەریکا، بەردەوام بابەتەکانیان لە کولتووری زەمەندا هەبووە.
*وەرگێڕان، لە زمانە زیندووەکانەوە، بەتایبەتی لە زمانی “ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و سویدی” بابەتە وەرگێڕدراوەکانی کولتووری زەمەن بوون. جگە لە کتێبخانەی زەمەن، هەموو هەفتەیەک دوو کتێبی نوێ، یان زیاتر، خوێندنەوەیان بۆ کراوە. 

*جگە لە چاوپێکەوتن و هەواڵ و چالاکی، تەنها نووسەر و وەرگێڕ، نزیکەی (١٠٠) کەس لە کولتووری زەمەن بەرهەمەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمانە بەشێکی بەردەوامی ئەو نووسەرانەن:(حەکیم مەلا ساڵح، شوان ئەحمەد، ئەحمەدی مەلا، رەووف بێگەرد، دلاوەر قەرەداغی، فاروق هۆمەر، دڵشاد عەبدوڵڵا، ڤینۆس فایەق، کەژاڵ ئەحمەد، جەمال شارباژێڕیی، عەبدولخالق یەعقوبی، هەڵۆ شێرکۆ، دەوەن مەعروف، ساماڵ مانی، ئاوات محەمەد، هەردی مێد، رامیار مەحمود، د.سەردار عەزیز، بەکر عەلی، د.محسین ئەحمەد عومەر، نەجاتی عەبدوڵڵا، ماردین ئیبراهیم، قوبادی جەلیزادە، سیروان رەحیم، حسێن لەتیف، رزگار ئەمین، ژیار هۆمەر، ئیدریس عەلی، نەجات نوری، سەڵاح رەوف، بەختیار حەمەسوور، ئارام سدیق، جەبار سابیر، بیشوان جەلال. ئاکار محەمەد، تەیب جەبار، ئەحمەد محەمەد، دڵشاد حسێن، یاسین بانیخێڵانی، پێشەوا کاکەیی، ئیبراهیم هەورامانی، نەوزاد ئەسوەد، بەناز کەمال، دارۆ عەزیز، فەرەیدون سامان، عەبدولغەنی کاکۆ، ئاسۆ عەلی، کاروان عەلی، مەریوان هەڵەبجەیی، هیوا ناسیح، ئەرسەلان چەلەبی، هۆمەر نۆریاویی. حەسەن فەلاح، بەڵێن سابیر، ئاکار محەمەد....هتد)

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن