هەڕەشەى کوشتن لە حەسەن نەسروڵا دەکرێت
04:17 - 13/01/2020
"زەمەن"
وەزیرى دەرەوەى ئیسرایل رایدەگەیەنێت، ئەگەر حەسەن نەسروڵا ئەمینداری
گشتی حزبوڵاى لوبنان ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هەڕەشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام
بێت دەیکوژن.
ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا کە بە زمانی
عەرەبی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، "حەسەن نەسروڵڵا واز ناهێنێت لە هێرشەکانی
بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل لە کاتێکدا لە ترسی ئەوەی
نەکوژرێت لەژێر زەوی خۆی حەشارداوە".
دەشڵێت، " ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین
ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل بەردەوام بێت ئەوا دەیکوژین".