کەشناسى هەرێم بڕی بارانبارینى ١٢ کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە
09:25 - 02/12/2019
"زەمەن"
کەشناسى هەرێم بڕى بارانبارینى ١٢ کاتژمێرى
رابردووى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى باران لە قەزاى کەلار بووە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم لە
راگەیەنراوێکدا بڕى بارانبارینى ١٢ کاتژمێرى رابردووى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى
کوردستانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین رێژەى بارانبارین لە سنورى قەزاى کەلار
بووە کە ٣٦ ملم بارانباریوە و لە دواى ئەویش دوز دێت کە ٣١.٥ ملم باریوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ کەشناسى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا
هۆشدارى دا لە هاتنى شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە بۆسەر ناوچەکانى باشور و باشورى
رۆژهەڵاتى هەرێم و بە تایبەتیش باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى و
ئیدارەى گەرمان و باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى کەرکوک.
کەشناسى هەێم پێشبینى کردووە ئاستى بارانبارین لەو ناوچانە بە
هۆى شەپۆلەکەوە لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملم بێت.
شەپۆلەکە لە شەوى رابردووەوە دەستى پێکردووە و بە پێى پێشبینى
کەشناسى هەرێم تاوەکو ئەمشەو کاتژمێر ١٢بەردەوام بێت.