313 جیهان

توركیا: بەمنزیكانە چەند سەكۆیەكی تری موشەكی ئێس 400 دەكڕین

03:32 - 02/12/2019

"زەمەن"
بەرپرسێكی باڵا لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە ژمارەیەكی تر لە سەكۆی موشەكی ئێس 400 لە روسیا دەكڕن.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە بڵاویكردەوە كە كڕینی گروپێكی تری ئێس 400 لە روسیا بەم زوانە دەگاتە ئەنجام و بابەتەكە یەكلابۆتەوە و تەنها پەیوەستە بەكاتەوە.


ئەو بەرپرسەی توركیا بەدیاریكراوی وادەكەی ئاشكرا نەكردوە.


پێشتریش ئەلیكساندەر میخیف، بەڕێوەبەری گشتی لە دامەزراوەی "روس ئیبورون ئێكسپورت" بۆ هەناردەی چەكی روسیا رایگەیاندبوو، كە ئامادەن گروپێكی تر لە سەكۆی موشەكی ئێس 400 بفرۆشن بە توركیا.


بەوتەی ئەلیكساندەر لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتودا گروپە نوێیەكە رادەستی توركیا دەكەن.


روسیا لەم ساڵدا چوار سەكۆی موشەكی ئێس 400 رادەستی توركیا كرد.


بەهۆی كڕینی سیستەمی موشەكی ئێس 400، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە، دواجاریش كە ئەردۆغان سەردانی ئەمریكای كرد لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تەئكیدییان كردەوە كە لەسەر ئەو پرسە لە گفتوگۆكانیان بەردەوام دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن