2190 عیراق

بڕیاری کەمکردنەوەی دەوام دەرکرا

07:05 - 01/12/2019

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی بڕیاریدا کە دەوام کەمبکاتەوە و ئەم بڕیارە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی فیدڕاڵی عیراق ڕایگەیاند، كە بڕیاریان داوە دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ و پێگەكانی تۆماری ئتۆمبێل و مۆڵەت لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی دوانیوەڕۆ.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارە دوای ئەوە هات، كە تێبینی دەكرێت قەرەباڵغی لەسەر فەرمانگەكانی هاتووچۆ بەتایبەتی لە بەشی مۆڵەت و تۆماركردن كەمبۆتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن