نوێترین زانیاری دزەپێكراو لەبارەی براوەی تۆپی ئاڵتونی 2019
12:02 - 01/12/2019
"زەمەن"
هاوكات لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی ئاهەگی بەخشینی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2019 ، زانیارییە دزەپێكراوەكان شتی نوێ ئاشكرادەكەن.
بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێكراوەكان لە فرانس فوتبۆڵەوە، جارێكی تر تەئكید كراوەتەوە كە لیۆنێل مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستدەهێنێت.
لەوەش سەرنجراكێشتر ئەوەیە كە محەمەد سەڵاح ژمارەی ئەو خاڵانەی بەدەستیهێناوە زیاترە لەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەستیهێناوە.
ریزبەندی یاریزانەكان و خاڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی:
-لیۆنێل مێسی 446 خاڵ
-ڤان دایك 382 خاڵ
-محەمەد سەڵاح 179
-كریستیانۆ رۆناڵدۆ 133 خاڵ
وابڕیارە سبەینێ ناوی براوەی تۆپی ئاڵتونی (باڵۆن دۆر) بۆ ساڵی 2019 ئاشكرابكرێت كە فرانس فوتبۆڵ دەیبەخشێت.