2328 کوردستان

لە ڕووداوێکی شێلاندا منداڵێك گیانی لەدەستدا

08:56 - 08/11/2019

"زەمەن"

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ڕانیە لە گەڕەکى کێوەڕەش منداڵێکی تەمەن (۳) سێ ساڵ بەناوی (ب.ٲ) لە ڕەگەزی نێر بە هۆی شێلانەوە گیانی لە دەست.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ڕووداوە کە لە کاتێکدا ڕویداوە باوکی منداڵە کە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بکات لە ماڵەکەی خۆیدا بە هۆی بێ ئاگای شۆفێرەکە کە دەکاتە باوکی منداڵەکە، منداڵەکە دەشێلێ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادی ڕانیە توێکاری بۆتەرمەکە کراو ڕادەستی کەسو کاریکرایەوە. 

راشیگەیاندووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کە کراوەتەوە بەپێی مادەی ۲٤ لە یاسای هاتوچۆ، بە بەڕیاری دادەوەر شۆفێرەکە کە باوکی منداڵەکەیە، بە کەفالەتی دارایی بەبڕی (٥) پێنج ملێۆن دینار ئازاد کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن