17008 کوردستان

وادەى دەستپێکردنەوەى بارانبارین راگەیەنرا

07:20 - 08/11/2019

"زەمەن"


کەشناسێکی دیاری عێراق ڕایگەیاند لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتییە کەشناسی بەناوبانگی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پێشبینی دەکات شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

هاوکات ماڵپەڕی ئەکوا وێزە، پێشتر پێشبینی کردبوو کە لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەووە شەپۆلێکی سارد و سەرما و باران بارین هەرێم بگرێتەوە.

هەروەها بەرپرسی بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی، بژار ئەکرەم پێشتر بە دیجیتاڵ میدیای زەمەنی ڕاگەیاند کە پێشبینی ناکەن ئەمساڵ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران ببارێت، هەرچەند لە هەندێک شوێن تا ئێستا باران بارین زیاترە.

هاروەها ماڵپەڕی ئەکواوێزەر بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمساڵ بەفر نابارێت لە هەرێم بەڵام لە ٢ی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ یەکەم بەفری وەرزی زستان لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن