1396 هەمەڕەنگ

ئاریان کەریم عاشق بووە؟

10:51 - 03/11/2019

زەمەن: مەزهەر كەریم

هونەرمەند ئاریان کەریم ئاشکرای دەکات هەرگیز عاشق نەبووەو بەو هۆیەوە هاوسەرگیری نەکردووەو ناشیشارێتەوە زۆر دڵسافە.

ئاریان کەریم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “زەمەن” باس لە نوێترین کاری هونەری دەکات و دەڵێت، “گۆرانییە نوێکەم ئاوازو هۆنراوەی زانا ئەحمەدە، كاری موزیكی لەلایەن شادمیر نامۆوە بۆ كراوە، دیاكۆ موهتەدیری كاری وێنەگرتنی بۆ كلیپەكە ئەنجامداوە”.


دەشڵێت: ئەگەر هونەرمەندێک بۆ کاری دوێتێک داوای لێبکات ڕەتی ناکاتەوەو دوێتەکەشی لەگەڵ مەریوان سەفادین دەنگدانەوەی باشی هەبووە.


ئەو دەڵێت: لەگەڵ سەرجەم هونەرمەندان نێوانی باشە، بەڵام زۆربەكەمی تێكەڵ دەبێ‌ بەتەنیا لەگەڵ هەردوو هونەرمەند مەریوان سەفادین‌و هۆشیار حەمەفەرەج نێوانیان خۆشە بەردەوام ئاگایان لەیەكە.


ئەو ڕوونیدەکاتەوە کە زۆر دڵی سافەو ئەوەش  بۆ وەسیەتێكی دایكی دەگەڕێتەوە، چونكە دایكی بەردەوام پێیوتووە دەبێ لەگەڵ خەڵكیدا باشبێ‌ بەهۆی ئەو باشیەوە زۆركات لەلایەن كەسانێكەوە مافی خوراوە.


لەبارەی ئەوەی تائێستا ژیانی هاوسەرگیری پێكنەهێناوە، عاشقە یان نا؟ ئەو نایشارێتەوە تا ئێستا تەنیا عاشقی خاك‌و وڵاتەكەی بووە كەسێكی دیاریكراو نەبووە لە ژیانیدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن