هه‌ڵبژاردن بۆ وای لێهات؟؟؟
6/4/2023 10:09:00 AM
كارزان گه‌ردی
یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێت ،ئه‌و ئیراده‌یش خوای گه‌وره به سروشتی مرۆڤی داوه،به‌ڵام به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئیراده‌یه ته‌واو بێ ئه‌رزش كراوه به یاری كردن بـــــه ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی گشت هه‌ڵبژارده‌كان، یاخود درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی یاسای په‌ڕله‌مان، به جۆرێك ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم ده‌نگده‌ریان وا پڕۆگرام كردوه كه خه‌ڵك به‌شدار بێت یان خود نا ده‌نگه‌كه‌ی دراوه ، جگه له‌وه‌ش له دوای ئه‌و هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌ی كراوه له هه‌رێمی كوردستان ده بینین زۆر له ئاستێكی نزمدا خزمه‌ت كراوه، هه‌رچی سێكته‌ری ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگ و ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانه هه‌یه هه‌میشه له قه‌یرانه‌دایه ، هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌یتوانیوه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه وه‌كو باسمان كرد ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر هاك كراوه خه‌ڵك ناتوانێت نوێنه‌ری ڕاسته قینه هه‌ڵبژێرێت تاوه‌كو په‌رڵه‌مانێكی به‌هێز و كابینه‌ی حكومه‌تێكی تۆكمه بێته به‌رهه‌م ،ئه‌وه‌ش بۆمان رون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته پێویستیان به‌و گه‌ڕه لاوژیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی حزبه‌كه‌ی خۆیانی پێ به هێز بكه‌ن،به داخه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستانی پاشه‌كشه پێكردوه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به چاوێكی كه‌متر سه‌یری ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت،جگه له‌وه‌ش دیموكراسی له خۆڵه‌مێشیه‌وه به‌ره‌و ڕه‌ش بوون ده‌چێت ، جگه له‌وانه‌ی باسمان كرد، حورمه‌ت نه‌ماوه بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن و تۆماری ده‌نگده‌ران و پێكهاته‌كان ، هه‌میشه به‌م سه‌رو به‌م سه‌ری ڕاده‌كێشن ،ئه‌و كرداره‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت دادگای فیدڕاڵی به بڕیارێكی یاسای ، هه‌موی سفر كرده‌وه. ئه‌وه‌ش له چوار چێوه‌ی عێراق دا، ئاستی هه‌رێمی كوردستانی دابه‌زاند،به‌و هۆیه‌وه سۆزی ده‌نگده‌ریش بۆ ده‌نگدان لاواز كردوە. ده‌توانم بڵێم ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو،له پێش هه‌موان خه‌می ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌بو ،به پێشکەش كردنی پڕۆژه یاسا بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن له 30 ئاداری 2021تاوه‌كو ئه‌و وه‌زعه له ده‌ست ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وندی حزبی و سیاسی گوێ له پڕۆژه یاساكه نه‌گێرا.
كارزان گه‌ردی
ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان