29وتار

کارەساتە خۆپشاندەران بێ ئومێد بکرێن

2/8/2024 9:56:00 AM
كارزان گه‌ردی


مامۆستایانی ناڕازی کە چەند مانگە لەسەر شەقامن، تەنیا داواکاریان ئەوەیە کە مافەکانیان پێ بدرێت، چونکە بە جۆرێک گوزەرانی ژیانیان قورس بوە، وا خەریکە بگاتە ئەو ئاستەی لەماوەیەکی کەمدا چیتر ناتوانن بژین، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر  تێکچونی ئاشتی و شیرازەی کۆمەڵگا.

بەداخەوە حکومەت بێ باکە لە ئاست چینی مامۆستا و فەرمانبەران، ئەگەر بيت وەڵامی  حکومەت لە ئاست مافەکان بەپێی پێویست نەبێت، ئەو کاتە خەڵک بێ ئومێد دەبێت لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە، بە ئەگەری زۆرەوە خەڵک بۆ بەدەست هێنانی نان و مافەکانیان، بیر لە دەست وەشاندن بکەنەوە، گروپی بچوک بچوک دروست بێت بۆ ئەو مەبەستە، ئەو کات بە تەواوی کۆمەڵگا لە گێژاوی گەورە خۆی دەبینێتەوە  و سەر دەکێشی بۆ  زۆر شتی نەخوازراو.

 بۆیە هەر چی زوە و پێویستە حکومەت بیر لەوە بکاتەوە، مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات، بە تایبەت لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی ئابوری و سیاسی و دیموکراسی تێدەپەڕی.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن