هه‌ڵبژاردن و ئاسته‌نگه‌كان..
1/20/2023 11:32:00 AM
كارزان گه‌ردی
سه‌ره‌تا هه‌ڵبژاردن باشترین وه‌سیله‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی
ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات،به‌ڵام ئه‌وه‌شمان ده‌بێت له یاد بێت هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌سه‌ر
ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق به بێ یاری كردن به ئه‌نجامه‌كانی
تێنه‌په‌ڕیوه به واتایه‌كی تر ئه‌و په‌ڕی ساخته‌كاری كراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان
دا .
له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك
ته‌گه‌ره‌و به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مه ،ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ش ته‌راكومی نه‌رێنی ساڵانی ڕابردووه،بۆیه له ئیستادا كاریگه‌ری
خراپی دروست كردوه له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابوری له هه‌رێمی كوردستاندا..له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش تاكه هێزی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به فیعلی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له له مانگی ئازاری ساڵی 2021 پڕۆژه
یاسایی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوه،،
بۆ ئه‌وه روون بێت كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن له
حه‌وت مه‌له‌ف خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئینجا به كورتی :
مه‌له‌فی یه‌كه‌م:
یاسای هه‌ڵبژاردن: یاسای هه‌ڵبژاردن خراپترین یاساییه
،له ڕوی هه‌مو لایه‌نه‌كی ته‌كنیكی و مۆدێرنیه‌تی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌نده‌ی
باسی ئیش و كاری ناوخۆی په‌رڵه‌مان ده‌كات ،نیو ئه‌وه‌نده باسی هه‌ڵبژاردن ناكات
جگه له‌وه‌ش حه‌وت جاریش هه‌موار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر به خراپی ماوه‌ته‌وه.
مه‌له‌فی دوه‌م :
بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن (جوگرافیای هه‌ڵبژاردن):
یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین خراپ نه‌بوو،به‌ڵام به هۆی گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵگا له ڕوی وشیاری و زۆر بونی ژماره‌ی دانیشتیوان و دروست بونی ئیداره‌ی سه‌ربه
خۆ و قه‌زا و ناحیه‌كان،یه‌ك بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردن له ئێستادا خراپترینه
،چونكه هه‌م عه‌داله‌تی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ناكات ،هه‌م زه‌حف به ده‌نگی
ده‌نگه‌ران ده‌كرێت له زۆنی زه‌رده‌وه بۆ زۆنی سه‌وز یان به پێچه‌وانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی عداله‌تی نوێنه‌رایه‌تی
ده‌سته‌به‌ر بكرێت پێویسته بازنه‌كان وردتر بكرێته‌وه .
مه‌له‌فی سێه‌م
تۆماری ده‌نگده‌ران
تۆماری ده‌نگده‌ران یه‌كێكه له مه‌له‌فه
خراپه‌كان، پڕه له ناوی مردو و دوباره و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
،كه ئه‌و ناوانه سودیان لێ ده‌بینرێت بۆ زیاد كردنی ژماره‌ی كورسیه‌كان،هه‌ر چه‌ند له ساڵی
2018 له‌لایه‌ن كۆمسیاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕایانگه‌یاند كه تۆماری ده‌نگده‌ران به نزیكه له سه‌دا 90% زیاتر پاككراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان له ساڵی 2018ه وا ده‌رنه‌چوو، جگه له‌وه‌ش ئه‌و میكانیزمانه‌ی تۆماری
ده‌نگده‌رانی پێ پاك ده‌كرێته‌وه،هه‌موو كلاسیك و خراپن، بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری
ده‌نگده‌ران باشترین چاره‌سه‌ر سه‌رژمێری كردنی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی
كوردستانه هه‌ر چه‌نده زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌نجام بدرێت، یاخود ده‌توانرێت سود له
تۆماری بایۆمه‌تری عێراق وه‌ربگرێت وه‌كو چاره‌سه‌رێكی تاڕاده‌یه‌ك گونجاو .
مه‌له‌فی چواره‌م.
كۆتاكان و پێكهاته‌كان : پێمان وایه كۆتاكان
خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
و ئابوری و بازرگانی، بۆیه پێویسته مافی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت،به‌ڵام
به ئیعترافی به‌شێك له پێك هاته‌كان هیچ كه‌س به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان
نازانن،به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێك له پێكهاته‌كان
له لایه‌ن حزبی تره‌وه سپۆنسه‌ر ده‌كرێن، ده‌نگده‌ر و لایه‌نی مادی ئه‌و لایه‌نانه
ده‌خرێته خزمه‌تیان ، تاوه‌كو ده‌ربچن به مه‌به‌ستی به كارهێنانیان بۆ یه‌كلای كردنه‌وه كۆمه‌ڵیك
هاوكێشه‌ی سیاسی و یاسایی، به نمونه كاندیدی توركمان هه‌بووه به ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی
قه‌زای چۆمان بۆته په‌رله‌مانتار،لای هه‌موان روونه كه یه‌ك توركمان له قه‌زای
چۆمان بونی نیه ، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،پێویسته پێكهاته‌كان
تۆمارێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت ته‌نانه‌ت كارتی ده‌نگدانیشیان بۆ جیابكرێته‌وه
،له بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به خۆیان ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نوێنه‌ر ڕاسته‌قینه‌ی
خۆیان هه‌ڵبژێرن.
مه‌له‌فی پێنجه‌م:
لیستی هه‌ڵبژاردن: له ڕابردوو له شێوازی لیستی
داخراودا فه‌شه‌لی گه‌وره‌ی هێنا بوو چونكه په‌رله‌مانتاری ناشایسته و لوت به‌رزو
نه‌ناسراوی دروست كردبوو ، به‌ڵام دوای ئه‌و كرا به لیستی نیمچه كراوه ، به‌ڵام
ئه‌و لیسته‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌سی موزایه‌ده چی خه‌ڵكی ناشایسته بونه ئه‌ندام په‌ڕله‌مان
،بۆیه له ئێستادا له نیوان لیستی كراوه و لیستی داخراوه ،پێویسته لیستێك
دروست بكرێت كه چاره‌سه‌ری هه‌ردو گرفته‌كه بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له ڕێگای پڕۆژه یاساكه‌یه‌وه كه پێشكه‌شی په‌ڕله‌مانی كردوه چاره‌سه‌ری
ئه‌و كێشه‌یه‌ی دیاری كردوه.
مه‌له‌فی شه‌شه‌م:
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن: له دروست بونی كۆمسیۆنی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی هه‌موو لایه‌ك هیوایه‌كیان بۆ دروست بوو له
ئه‌نجامدانی پاك و بێگه‌ردی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به تایبه‌ت حزبه‌كانی موعاڕەزە،
به‌ڵام كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاسه‌واری كاره‌كانی كۆمسیۆن له ڕابردودا،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هیوایه‌ی كه هه‌مان بوو وا ده‌رنه‌چوو،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌ند ساڵه ده‌سته‌ی كۆمسیاران
به پێ یاسا ئێكسپایه‌ر بون، ده‌بێت دوباره ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كارا بكرێته‌وه
به ده‌سته‌یه‌كی تازه دوور له ده‌سته‌ی كۆمسیاره‌كانی ئێستا ،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به خوێن و وزیه‌كی تازه
ده‌ست بكرێته‌وه به كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه كاراكردنه‌وه كۆمسیۆنی
عیڕاقه دوور له ده‌سته‌ی ڕابردویان .
مه‌له‌فی حه‌وته‌م:
ده‌نگدانی تایبه‌ت: هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و
پۆلیس،ئه‌وانه ئه‌ساسی ئه‌و هه‌رێمه‌ن،به‌ڵام دابه‌ش بوون به‌سه‌ر (پارتی دیموكراتی
كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان) بۆیه ئه‌و هێزانه ناتوانن به ئیراده و
قه‌ناعه‌تی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به نوێنه‌ر ئه‌و دوو حزبه
نه‌ده‌ن ئه‌وا سزا ده‌درێن یان نان بڕاو ده‌كرێن.
-ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان