بۆ کابینەی نوێ با پەروەردە ئەولەویەت بێ
5/8/2019 6:02:00 PM
عەبدولواحید محەمەد
هه‌ر به‌خێرایی سه‌یری به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كانی رابردووی حکومەتی هەرێم بكه‌ین، به نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا رسته‌و ده‌سته‌واژه‌كان جوان‌و پوخت بوون، هه‌میشه ئه‌وه‌یان لێخوێنراوه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌و بواره پڕ بایه‌خه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی‌و گۆڕانكاری باش له‌جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه دێته كایه‌وه، مه‌خابن له پراكتیكداو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع وه‌كو خۆی ده‌رنه‌چووه. بگره هه‌ندێجارو له هه‌ندێ زه‌مه‌ندا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان شاراوه‌ن‌و ره‌نگه به مه‌به‌ست بووبێ، به‌ڵام هه‌ندێك لێكه‌وته‌ی ئاشكران له‌وانه:
* پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا كه دوو پرۆسه‌ی بونیادین‌و هه‌موو گۆڕانكارییه باشه‌كان پێیانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تدا نه‌بووه بگره وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
* ئه‌و بودجه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی پاره‌ی بێ شوماردا بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ته‌رخانكراوبوو، بارته‌قای پێویستییه‌كان نه‌بووه. پێنج ساڵیشە بودجه هه‌ر نه‌ماوە. خه‌رجی خوێندكارێکی بۆ ته‌نیا ٤٧هه‌زار دینار دابه‌زاند كه ده‌كاته ٤٠دۆلار، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی سه‌ره‌تاكانی په‌روه‌رده ناكات نه‌ك په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست‌و پڕ زانست‌و مه‌عریفه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌واوی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێ دیاریكردنی بودجه‌ی پێویست‌و شایسته بۆ ئەم کەرتانە له ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تدا بێت.
* له بری ئه‌وه‌ی مامۆستا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكرێت‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراوبێت، مخابن به بۆنه‌و بێ بۆنه روشێنراوه، به‌جۆرێك ماوه‌یه‌ك به بیانووی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی مامۆستایان كرانه ئامانج تا كار گه‌یشته سه‌رئه‌وه‌ی توندوتیژییان به‌رامبه‌ر بكرێ. ئه‌مه وایكرد ده‌ستیان شل بكه‌ن به‌رامبه‌ر به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بیانوویان پێبگیرێت‌و توشی ده‌رده‌سه‌ری بن، سه‌رباری ئه‌و ترس‌و دڵه‌راوكێیه رزق بڕینیشی هاته سه‌ر به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان تا ئه‌ندازه‌ی سك هه‌ڵگوشین له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێویستیه‌كی ژیانی خۆی‌و ماڵ‌و منداڵه‌كانی. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش درێژه‌ی كێشا زهنیه‌تی هه‌موویانی ماندو كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌ركی پیرۆزی په‌روه‌رده‌یی له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا، ده‌بێ به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه هی ئه‌وه نییه هه‌ورازو نشێوی پێبكرێت‌و بخرێته به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری حه‌زو ئاره‌زو یان حه‌زی سیاسی.
* ده‌زگای سه‌رپه‌رشیاری كه ده‌زگایه‌کی چاودێری‌و رێنماییكه‌ری په‌روه‌رده‌یی گرنگه، له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌ركه‌كانیان زۆر به دیقه‌ت رێكخراوه كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان هه‌یه. كه‌چی لای ئێمه ئه‌و ده‌زگایه له‌نێوان كۆمه‌ڵێك ته‌سمیات، ئه‌گه‌ر ون نه‌كرابێ خه‌ریكه ون ده‌بێ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌لای ئه‌و به‌رێزانه هه‌یه، چونكه هه‌ركه‌سێك یان هه‌ر رێكخراوێك هاتبێ وه‌ك تاقیكردنه‌وه ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌كارهێناوه، هێشتا ئه‌ركه‌كانی نه‌گه‌یشتوونەته ئاستی خه‌مڵین له شێوازی راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان، ئێستا تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵییه‌ك به‌ئاشكرا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك‌و شێوازی راپه‌ڕاندنیان له‌وانه (هاوڕێی ره‌خنه‌گر) من به داڕسانه‌وه ده‌یڵێم هه‌رگیز ئه‌و ناوه له‌گه‌ڵ ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار نایه‌ته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی كه بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه له‌نێوان ئه‌و جۆره سه‌رپه‌رشتیكردنه ده‌بێ یه‌كیان به‌ركاربێ، ترسم له‌وه‌یه ئه‌زموونی تریش له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه بهێنن، تا ئه‌و هه‌موو ئه‌زموون‌و ئه‌زموونكارییه ده‌كرێت له زه‌مه‌نه‌كه به‌جێبمێنین، كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕیتریش هه‌یه‌و هه‌ر مه‌پرسه.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو، پێشخستنی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ئه‌وله‌ویه‌تی کارەکانی بێ. هیوادارم و داواكاریشم ئه‌زموونی كابینه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مه‌یدانیی.
* سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان