دوا رۆژەکانی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە
1/16/2024 8:46:00 PM
هێرش عەبدولڕەحمان
له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه، واته له سه‌ره‌تای شه‌ڕی حه‌ماس-ئیسرائیل، هه‌تاوه‌كوو ئه‌م ساته وه‌خته، ئێران له هه‌ر وڵاتێكی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ترسی لێ نیشتووه. ئه‌م ترسه په‌یوه‌ندیی به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییانه‌وه هه‌یه، كه وه‌ك وه‌كیلی ئێران له ناوچه‌كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌كارده‌هێنرێن بۆ دژایه‌تی نه‌یاره‌كانی تاران. له فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، سوریا و عێراق، ئه‌م ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییانه، كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، چیتر رێگه‌یان پێ نادرێت ببنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌تایبه‌تی.
په‌رچه‌كرداری ئێران له ناوچه‌كه زیاتر له عێراق ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له وڵاتێكی تر. عێراق، هه‌م زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شیعه‌ن، هه‌م سیستمه سیاسییه‌كه‌ی و ئه‌و هێزانه‌ی پێكهێنه‌ری كابینه‌كه‌ی حكومه‌تن، به تایبه‌ت شیعه‌كان، دۆست و له ئێرانه‌وه نزیكن. تاران لاوازی به‌غدا و دۆستایه‌تی شیعه‌كانی وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه شكسته‌كانی له ناوچه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوسه‌نگ بكات. باشترین چه‌ك كه به ده‌ست ئێرانه‌وه بێت بۆ ئه‌م سیاسه‌ته گرووپه شیعه‌كانن. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تدا سوودی به ئێران گه‌یاندبێت ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گرووپانه زیانی گه‌وره‌یان كردووه به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك له‌م گرووپانه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادان
ئەوە یارییەی ئێران دەیکات بەرامبەر ئەمریکا لە ناوچەکە هیچ کاریگەری نابێت تا ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە بکات لە عێراقدا ئەگەر لای شیعەکان دەرچوونی ئەمریکا تەنها کاریان بێت بۆ ڕازیکردنی ئێران، ئەمریکا دەیان هۆکاری گرنگی هەیە بۆ مانەوە لە ناوچەکە و عێراق بە تایبەتی، لە ستراتیژی ئەمریکیدا مانەوەیان تا ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت لە فۆرمی جیاوازی سەربازی و دیبلۆماسیدا.ئێران خۆی باشتر دەزانێت لە هەر ڕووبەڕووەوکدا لە بەرامبەر ئەمریکا ئەگەر ئیران ئاگری لە مەڵۆیەکی ئەمریکا بەردابێت ئەوە ئەمریکا خەرمانێکی لی سوتاندوە بە کوشنتی قاسمی سلیمانی و سەید رەزای موسەوی و چەندانی تر لە بریکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه گه‌وره‌كه بكرێت ئه‌وا هه‌ستی پێده‌كرێت، كه واپێش ئه‌وه‌ی له‌م ساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێی وه‌كیله‌كانییه‌وه فشار بخاته سه‌ر واشنتۆن. بۆ نموونه، له یه‌ككاتدا له سوریا و عیراق و یه‌مه‌ن، له‌و ئامانجانه ده‌دات كه به حسابی خۆی په‌یامه و بۆ ئه‌مریكای ده‌نێرێت. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئێران ده‌یانكاته ئامانج دوور و نزیك له ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی نزیكی ناكاته‌وه. كه ڕۆیشتنی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه به گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره له‌سه‌ر حه‌ماس به‌تایبه‌تی. به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌م فره په‌لاماردانانه له یه‌ككاتدا بۆ ئه‌وه بێت تا كێشه‌كانی ناوچه‌كه له خۆی دوور بخاته‌وه و نه‌هێڵێت باهۆزی گۆرانكارییه‌كان بگاته ناو خاكه‌كه‌ی.
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 5 ده‌یه‌یه، واته له شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌م وڵاته ویستوویه‌تی بارودۆخی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌دوور بێت له گۆڕانكاریی. باشترین چه‌كی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پته‌وكردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییانه بووه كه له ڕووی مه‌زهه‌بییه‌وه له تارانه‌وه نزیكن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام سپۆنسه‌ری تیرۆری كردووه و فیتنە و ئاژاوه‌ی خستۆته ناو ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كانه‌وه.
له ڕاستیدا، له‌م ساته وه‌خته‌دا، كاتێك ئێران ئه‌م هه‌موو كرده‌وه دژ بە به‌ها دیموكراتییه‌كان ده‌كات، یان كه پشتیوانی گرووپه مه‌زهه‌بییه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات و به مووشه‌ك په‌لاماری قووڵایی وڵاتانی دراوسێ ده‌دات، ڕه‌نگه په‌رچه‌كرداری توندی ئه‌مریكای لێ نه‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن و نایانەوێت ڕای گشتی وڵاته له خۆیان بوروژێنن به تایبه‌ت دیموكراته‌كان. به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی نه‌رمی دیموكراته‌كان له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كۆمارییه‌كاندا كۆتایی پێدێت ئەو تیمەی کە کار بۆ پڕۆژەی ئاییندەی کۆمارییەکان دەکەن ئیران سکۆبی کارەکانیانە و پییان وایە دەبێت ئێران بخریتەوە ناو سنورەکانی خۆی و وەک تاوانباریک چاودێری بکرێت لای کۆمارییەکان چیتر ئێران ده‌ست كراوه نابێت بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت كه كۆمارییەکان توندترن له مامه‌ڵه‌یان و ئه‌زموونی گۆڕینی چه‌ندین حكومه‌تیان هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.