شیعەکان و هەنگاوەکانی ئەمریکا
1/20/2020 7:04:00 PM
هێرش عەبدولڕەحمان
شیعەکان لەم گۆڕانکاریانەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تێگەیشتون کە ڕوبەڕوبونەوەی
ئەمریکا کارێکی ئاسان نیە، بۆیە تاکە کارتی بەردەمیان ئەوەیە خەڵک ھانبدەن بێنە شەقام
و، داوای ڕۆیشتنی ئەمریکا بکەن.
کەمپەینی کۆکردنەوەی ملیۆنێک خۆپێشاندەر دواتیری کەوانی موقتەدایە، جارێکی تر
دەیەوێت قورسایی خۆی تاقیبکاتەوە و تەواوی گەورەکانی تری شیعە دەیانەوێت دۆخێکی ئاڵۆز
دروستبکەن، ئەمریکاش بۆ ھەموو ھەنگاوێکی شیعەکان کاردانەوە و پلانی خۆی ھەیە.
ئەمریکا لە ھەنگاوی یەکەمدا، بەھەر شێوەیەک بێت ملیشیاکان خۆیان ھەڵوەشێننەوە
و رێگا دەدات سەرکردەکانیان بێ گروپی چەکدار و ملیشیا بەردەوامی بەکاری سیاسی بدەن،
جگە لەوە شتی تری قبوڵ نیە، ئەگەرنا ئەمریکا تەواوی سەرکردە شیعەکان دەخاتە لیستی
تێرۆرەوە، دیارترینیان سزادانی فەتح و ڕێکخراوی سەدر و سەرکردە دیارەکانیانن، وەک
ھادی عامری، قەیس خەزعەلی، حاکم زاملی، شبیل زیدی.
ھەنگاوی دووەم.
ئامادەکاری کراوە بۆ ھەر ھەنگاوێکی ھەڵەی حەشد ڕاستەوخۆ تەواوی بارەگا و ئۆفیسەکانی
ھەشت ھێزە دیارەکانی حەشد لەسەرتاسەری عێراقدا دەکەوێتە بەرکاردانەوەی ئاسمانی ئەمریکا.
ئەگەر حکومەتی عێراق لایەنگری بکات بۆ حەشد، ئەوا ئەمریکا سەرەتا کۆتای دێنێت
بەکۆی گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگری و، پڕۆگرامەکانی ھاوکاریەکانی ( یو ئێس ئەید )
کە ملیاران دۆلارە.
ھەڵوەشاندنەوەی ٣٠ ملیار دۆلار قەرز و، ھاوکاری بۆ عێراق.
سزای ئابوری عێراق دەدات لەهەموو لایەکەوە.
ھەرچەند ئەو شتانەی لە ڕێگایە بەڵام ئومێدێک ھەیە کە بەردەوام ھەماھەنگییەک
ھەبووە لەنێوان ھێزە بیانیەکان و ئۆفیسی سیستانی. ھەفتەی ڕابردوو ئەمریکا بەچڕی
چاودێری دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی دەکرد، تا ئاگاداربێت نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتووبێت،
ئامادەییان نیشاندابوو کەچی پێویست بکات ھاوکاردەبن .
سەرەڕای ئەو ھەموو گرژیانە لەرابردوودا، سیستانی بەزمانێکی نەرم ڕوونکردنەوەی
ئاڕاستەی ھەموویانکردوە ، بەس ئەو دەتوانێت بەفتوایەک تەواوی یاریەکە بگۆرێت، پێ دەچێت
لەدوای ھەینییەوە ڕاگەیاندراوەکانی گۆرانکاریان بەسەردا بێت و توندتر دەبن دژی ئەوانەی
کێشە دروست دەکەن، بەتایبەت حەشد و سەرکردەی ملیشیاکان، ئەو دەتوانێت کۆتایی بە پشێوەیەکان
بێنێت.