720وتار

خواست و پلانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەپشت پەردەوە

5/7/2022 7:29:00 PM
ئەحمەد حاجى رەشید

 

لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن و هەست کردنی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە شکستێکی گەورە کە دەرئەنجامەکەی بەرکەنارکردنیان دەبێت لە پرۆسەی سیاسی یان لانی کەم ڕۆڵی سەرەکیان نابێت لە پرۆسەی سیاسیدا هەر بۆیە زوو  وەخۆ کەوتن و پلانی ڕوو بەڕوبونەوەیان داڕشت کە چۆن ڕێگری لەو شکستە بکەن .

سەرەتا ویستیان بەهێز ڕێگری بکەن لە بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامەکان لەڕێگەی خۆپیشاندانێکی هیزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و دەنگدەرانیان  بەڵام هەرزوو زانیان ئەوە ڕوبەڕوبونەوە عەسکەری تێدەکەوێت و سومعەی سیاسیان لەکەداردەکات و هەم هێزە ئەقلیمیەکان و هەم هێزە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان ئیدانەیان دەکەن و شکستەکەیان چەند قات دەبێت ، دادگای باڵای فیدڕاڵیش مل نادات بۆ وەها فشارێک بۆیە بەناچاری وازیان لەو شێوازە ڕێگریە هێناو هەندێ ئامۆژگاریش کران کەدەستبەرداری ئەوشێوازە ببن و ڕازی بن بە بڵاکردنەوەی دەرئەنجامەکان و شێوازی نوێ بگرنەبەر کە ئەویش سکاڵاکردن لەدادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ ئەو مەبەستە تانەیان لەئەنجامەکان دا تالەو ڕێگەیەوە دەرئەنجامەکان ڕەدکەنەوە . هەربۆیە هەرچی توانای هونەری و یاسایی هەیە خستیانەکار بەڵام دوبارە شکستیان هێنا و پێیان ڕاگەیەنرا تێچووی هەڵوەشاندنەوەی  ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر قورس دەکەوێت لەسەر عێراق و ئەگەری ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی هەیە بۆیە ئەو شکستەشیان قبوڵ کرد بەڵام لەوەدا قازانجیان کرد کە دیوێکی شارستانیانەیان نیشاندا لەبەرانبەر کۆمەڵگەی عێراقی و ئەقلیمی و نێو دەوڵەتیشدا.

قۆناغی دوەمی پلانەکەیان چۆن ڕێگری بکەن لەکۆبونەوەی پەرلەمان ئایا بەنەچونی ئەندامانی هەڵبژێراوی ئەوان سوێند خواردن پەکی دەکەوێت ، بەدڵنیایەوە نەخێر چونکە لەوەدا هیچ پەرلەمانتارێکی سەرکەتوو ئامادە نابێت سوێند نەخوات ئەگەر چەند ڕۆژێکیش سوێند خواردنەکەی دوا بکەوێت بۆیە قۆناغی سێهەمی پلانەکەیان  ئەوەبوو کە چۆن ڕێگری بکەن لە پێکهێنانی حکومەت ، کە کۆمەڵێک قۆناغی دەوێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە کە کلیلی پێکهێنانەکەیە بۆیە دیسان ڕویان کردەوە لەدادگای فیدڕاڵی سەرەتا ناچارکردنی هەندێ لایەن بەتایبەت پارتی لە رەدکردنەوەی دادگای فیدڕاڵی بۆ کاندیدەکەی پارتی پاشان تانەدان لە بڕیاری پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خۆکاندیدکردن پاشان بۆ تەفسیر کردنی ماددەی (۷٦) دەستور کە ئایا نیسابی دانیشتن چەند ئامادە بووی دەوێت، کەهەریەک لەو بابەتانە ویستگەیەکی تەواوکەری هەوڵ وپلانەکەی چواچێوەی هەماهەنگی بوو بۆیە کاتێک دادگای باڵای فیدڕاڵ یەکلای کردەوە کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ۲۲٠ ئامادە بووی دەوێت بڕیاریاندا کەنەهێڵن لەوەدا شکست بهێنن لە(ثلث المعطل)سێ یەکی پەکخەر کە ئێستە ناوەکەی چوانکراوە بۆ سێ یەکی گەرەنتی ((ثلث الظامن ) کەوتنە پەیوەندی کردن و توانیان لەیەکەم دانیشتن ۱۲٦ ئەندام بایکۆت بکات و لایەنی بەرانبەر تەنها توانی ۱۹٦ ئادەبوو کۆبکاتەوە وەلە دانیشتنی دووەم ژمارەکە کەمی کرد بۆ ۱۷٦ ئەندام بۆیە لێرەوە ئیدارەی سراع و ململانێکان کەوتە دەستی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و توانیویان پرۆسەکە بوەستێنن .

هەربۆیە دەیانەوێت بەهەنگاو ئەم خاڵانە بچەسپێنن:

یەکەم : جێبەجی کردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەهەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن چونکە ئەم یاسایە ی ئێستا گرنتی دوبارەبونەوەی هەمان دەرئەنجامی هەیە .

دووەم : پێکهێنانەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرلەنوێ چونکە لەکاتی پێکهێنانیدا  چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکەوتوو نەبوون لەدانانی کەسەکانی ناو کۆمسیۆن بۆیە دیسان گرنتی نیە دەرئەنجامەکان بەویستی ئەمان بێت .

سێهەم : هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان چونکە پێکهێنانی حکومەتیش بە بەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگی گرنتی نابێت لەوترسانەی کەهەیانە چونکە کەمینەن لەپەرلەماندا و هەریاسایەک دەربچێت چوارچێوەی هاماهەنگی ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت بۆیە زۆر بەپەرۆش نین بۆ پێکهێنانی حکومەت .

چوارەم : دوبارە هەڵبژارنەوەی پێش وەخت بەیاسای تازە کە پارێزگاکان بازنەی هەڵبژاردن بن چونکە بەپێی ئاماری دەنگدەرانیان نزیکەی دووملیۆن نیو (۲٥٠٠٠٠٠) دەنگدەریان هەبوو و سێ ئەوەندەی سەدریەکان دەنگیان هەبوە نەشارەزایی ویاساکە ڕێگربوە لەوەی نەیانتوانیوە ئاڕاستەی دەنگدەری خۆیان بکەن

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا؟؟؟؟؟
چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکەوتوو دەبێت لەم مانۆڕەدا یان نەخێر !!!!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن