1177وتار

بۆ بوجەیان نەنارد بۆ پەرلەمان

12/5/2019 10:27:00 PM
ئەحمەد حاجى رەشید


عادل عبدالمهدی ده بوو دەست لەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ سەرۆکی کۆمار بەپێی ماددەی (۱۸)لە پەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام نەینارد (لحاجە فی نفس یعقوب )و پەنای برد بۆ مدحت محمود بۆ ئەوەی دەرچەیەکی بۆ بدۆزێتەوە کە لە ڕێگەی سەرۆک کۆمارەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی پێش کەش نەکات ، بەرێز مدحت محمود ماددەی (۷٥) ی بۆ پێشنیار کردبوو کە باس لە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆمار دەکات لەسەر بنەمای ئەوەی سەرۆک کۆمار بەشێکە لەدەسەڵاتی جێبە جێکردن هەر بۆیەبەهەمان شێوە دەتوانێت  بەو ڕێکارە دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بەپەرلەمان بکات ، بۆیە راستەو خۆ تەفسیری ئەو مادەی بەوەکرد کە ئەو دەسەڵاتەی متمانەی بەخشیوە بە حکومەت ئەوەش دەتوانێت متمانەی لێبسەنێتەوە، بەڵام  ماددەی (۷٥) دەڵێت دەست لە کارکێشانەوەکە دوای (۷) ڕۆژ دەچێتە بواری جێبە جێکردن بۆیە حکومەتەکەی بەرێز عادل عبدالمهدی ڕۆژی یەکشمە دەبێت بە کاربەڕێکەر و لە ئێستادا دەتوانێت پرۆژە یاسای بوجە بنێرێت بۆ پەرلەمان ، خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە پرۆژەکە سێ شەممەی پێشوو  واتە۲٠۱۹/۱۱/۲۷ دەنگی لەسەر دراوەو بابەتی نەوتی هەرێم لەماددەی یەکدایە وەک ساڵی ۲٠۱۹ تەنها هەندی شتی وردەکاری ماوە کەئەوەش کێشەنەبوو هەروەها لێژنەیەکی بۆ دروست کراوەلە ئەنجومەنی وەزیران کە پێهاتبون لە وەزیری دارایی و وەزیری نەوت بۆ ئەوەی گرفت دروست نەبێت ئەمە بابەش شاندی کوردی پشتڕاستیان کردەوە هەروەها سەرۆکی لێژنەی دارایی لە لێژنە دوای پەیوەندی کردن بە وەزارەتی دارایەوە پێی ڕاگەیاندین کە پرۆژەکە ئامادەیەو یەکشەمی داهاتوو دەگاتە پەرلەمان .

ئەوەشی کە بەرێز عادل عبدالمهدی دەڵێت ناتوانین بێنێرین تەنها بەهانەیەو پاشگەز بونەوەیە لەو ئیتیفاقەو دەیەێت هەندەی تر عێراق توشی ئاڵۆزی بکات ، گوایە وتراوە باحکومەتی دوای خۆی بەوکارە هەستێت کە هەموان دەزانن حکومەت بەو ئاسانییە دروست نابێت ، سەرجەم ئەو چاکسازیانەی کەبڕیاری لێدرابوو  پەکیان دەکەوێت چونکە چاکسازیەکان پێویستیان بەتەرخانکردنی پارەهەیە.

ماوەتەوە بڵێن ئەگەر یاسای بوجە تێنەپەڕێت لە ۲٠۱۹/۱۲/۳۱ ئەوا بوجەی دوازدەیی پیادە دەکرێت دەبێت وەک ساڵی ۲٠۱۹ موچەی فەرمانبەران بدرێت لە لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە.

بەڵام ترسەکەی من لەوەدایە ئایا ئەم پاشگەزبونەوەیە هیچ پەیوەندی بەکوردەوە هەیە، هێزە سیاسیەکانی هەرێم هیچ هەنگاویکیان ناوە دوخەکەی ئاڵۆز کردبێت
داهاتوو ئەو لوغزە ئاشکرا دەکات .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن