چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ کاندیدی تازە ڕاسپێراو
2/2/2020 10:23:00 PM
ئەحمەد حاجى رەشید
محمد تۆفیق علاوی سیڤیەکی دەوڵەمەندی هەیە کاتێک وەزیریر بوە لە کابینەکەی دکتۆر نوری مالیکیدا پێشنیاری زانستی زۆریشی کرد بۆ دەرچونی عێراق لەتەنگەشەی ئابوری و نوسینەکانیشی بە درێژی ئەم ماوەی (٦) ساڵەی ڕابوردو کە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆی دەناردم سەرجەمیان باسی چارەسەریەکانی کێشەی عێراق بوون لە هەمووی گرنگ تر لەسەر سیاسەتی نەختێنەیی دیدی تایبەتی خۆی هەیە.
ئەوەی گرنگە ئێمە چۆن بتوانین بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی لەگەڵ تاوتۆی بکەین و بەڵێنی لێوەرگرین کە بەچاوی دادپەروەرانە سەیری هەموو عێراقیەکان بکات و گرفتە سیاسیەکان نەبنە لەمپەر بۆ سزادانی هاوڵاتیان.
کەسێکە کە بەئاسانی تەسلیم نابێت و لەوپێناوەشدا باجی زۆریداوە و قورس ترین کار لەلای شکاندنی یاسایە بۆیە دەبێت زۆر بەدۆستانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، من یەکێک بووم لەو دەیان پەرلەمانتارە کوردانەی کە بەتەلەفون لەڕێگەی بەرێز دکتۆر ئەمین بکر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە پەیوەندی پێوە کردوین لەو سۆنگەیەوە وەک ئەندام پەرلەمانیک لە ۲٠۲٠/۱/۲٠ نامەیەکم ئاڕاستە کردو پێشتوانیم بۆ دەربڕیوە و سێ داواکاریشم لێ کردوە و وەڵامەکانیشی ئیجابی بوەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە خوازیاریم توانیبێتم بەئەرکی خۆم هەستابم .