شارستانیی و خاشاك
3/6/2022 3:26:00 PM
ئەكرەم ئەمین
فرۆید سێ بنه‌ما بۆ گۆڕان له ژیانی ئه‌شكه‌وتی
بۆ ژیانی شارستانی ده‌ستنیشانده‌كات ئه‌وانیش: پاكوخاوێنی و رێكخستن و هه‌ستكردن
به جوانییه.
بنه‌مای هه‌ستكردن به جوانی به هه‌ره ره‌گه‌زی
شارستانی داده‌نێت، بۆیه پێویست له ژینگه‌ی جوان و پاك ژیانبكه‌یت.
+ هه‌رێم و ژینگه
ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌ند ساڵی رابردوو بكه‌ین، به‌ناو
و بیانووی كێشه‌ی ئابورییه‌وه هیچ پرۆژه‌یه‌كی شایسته بۆ شاره‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی
سلێمانی نه‌كراوه، تاكه شتێك كه سلێمانی له‌سه‌ر جوانییه‌كه‌ی هێشتبۆوه پاكڕاگرتنی
شه‌قام و كۆڵانه‌كانی بوو، كه هه‌میشه بیرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه رۆژێك بێت ئه‌م
خزمه‌تگوزارییه‌ش وه‌ك ئه‌وانی تر په‌كیبكه‌وێت، هه‌ر واش ده‌رچوو.
ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا دووجار كۆمپانیاكانی
پاككردنه‌وه‌ی خاشاك مانیانگرتووه. خۆڵ و خاشاك و پاشه‌ڕۆ خه‌ریكه سیمای شار تێكده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاووڵاتیانی شار پاره‌ی
كرێی فرێدانه‌كه به حكومه‌ت ده‌ده‌ن! به‌ڵام پاره‌كه دیارنییه‌و كۆمپانیاكان ده‌ڵێن
پاره‌كه‌یان پێ‌نادرێت! ئه‌م بواره‌ش وه‌ك ته‌واوی بواره‌كانی تر له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆكاندا
چووه به‌یه‌كداو به‌رپرسه‌كان پاره‌ی پاشه‌ڕۆكانیشیان خوارد.
+ دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه
(RECYCLLIN)
ئه‌وه‌ی ئێستا له شاره‌كانی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر
فێڕدانی پاشه‌ڕۆكانیان پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێ، به‌ڵام له‌وه‌لاه‌وه پاشه‌رۆ
شارده‌خوات، ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كرێت راستبكرێته‌وه... چونكه ده‌كرێت
نه‌ك پاره بدرێت، به‌ڵكو له وڵاتان پاره‌ش له كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت له‌پای
كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕكاندا،چونكه كۆمپانیاكان جارێكی تر پاشه‌ڕۆكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهێنان.
لەشاری سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆ کارگەیەکی ڕیسایکلینی
باش هەیە، بەڵام توانای ئەوەی نیە ئەو خۆڵ و خاشاکە ڕیسایکلین بکاتەوە بۆ دبارەبەکارهێنانەوە.
دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاکەکان ده‌كرێت
له چه‌ند بوارێك و لایه‌نێك سودی لێوه‌بگیرێت:
+ لایه‌نی ژینگه‌یی:
دووباره‌به‌كارهێناوه‌ی پاشه‌ڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی به‌شداری ده‌كات له كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره پیسبوونه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی
كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشه‌ڕۆ كه ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تی پیسبوونی ژینگه‌یه به‌هۆی ده‌رچونی
گازه زیانبه‌خشه‌كان و توخمه ژه‌هراوییه‌كان بۆناو هه‌وا.
+ لایه‌نی ئابوری:
دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌و به‌فیرۆنه‌دان، رۆڵێكی
گرنگ ده‌گێڕێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه ئابورییه‌كان، یارمه‌تی وڵات ده‌دات بۆ
به‌ره‌نگاربوونوه‌ی گرانی نرخی مادده خاوه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به دووباره‌به‌كارهێناوه‌ی
پاشه‌ڕۆ، پاره‌یه‌كی باش بۆ داهاتی وڵات بگه‌ڕێته‌وه. بۆ نمونه وڵاتی قه‌ته‌ر كه
ژماری دانیشتوانه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه‌متره، رۆژانه 2300 ته‌ن پاشه‌ڕۆ
كۆده‌كرێته‌وه بۆ دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی، كه‌له 65% بۆ وزه‌ی كاره‌با و 25%
بۆ پینی كیمیایی و 5% بۆ خه‌ڵوز به‌كارده‌هێننه‌وه.هه‌روه‌ها ساڵانه نزیكه‌ی 900
ملیۆن ریالی قه‌ته‌ری له‌م كاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت.
لەناو شاری سلێمانی ڕۆژانە بەهەزاران تەن کارتۆن‌و
پلاستیک‌و شوشەی پاشماوە کۆدەکرێتەوەو هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت‌و
دوبارەبەکاردێتەوە، لەناوخۆدا سودی لێوەرنەگیراوە.
+ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی:
دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه به‌شداریده‌كات له‌هاندانی
سه‌رمایه‌داران بۆ دامه‌زراندنی كارگه، كه‌مه‌ش به‌شداری ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی بێكاری بۆ گه‌نجان و ره‌خساندنی كه‌شیكی كۆمه‌ڵاتیه‌تی باشتر.
لایه‌نی ته‌ندروستی:
دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه، به‌شداریده‌كات له
له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و خه‌مۆكی و نائارامی ده‌روونی كه له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی
پاشه‌ڕۆكان دروستده‌بێت.
+لایه‌نی گه‌شتیاری.
كاتێك شار پاكوخاوێن و بێبۆن بێت ئه‌وا سیماییه‌كی
جوان و شارستانی به‌شارده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌ش هانی گه‌شتیاران ده‌دات بۆ به‌سه‌ربردنی
كه‌شێكی خۆش سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
+ هۆشیاری:
یه‌كێك له بنەما گرنگه‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی
شار، هۆشیارییه. پێویسته كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له كه‌موكوڕییه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه،
هه‌روه‌ها پێویسته هاووڵاتیان ئاگایان له پاكوخاوێنی و ژینگه‌ی شاره بێت، پاكڕاگرتنی
ته‌نیا به ئه‌ركی حكومه‌ت نه‌زانن. هه‌روه‌ها پێویسته چاودێری گه‌شتیاران بكرێت
كاتێك سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن پێویسته رێنمایی به كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان
بدرێت كه هۆشیاری به گه‌شتیاران بده‌ن و له‌كاتی سه‌رپێچیدا هه‌م كۆمپانیاكه هه‌م
گه‌شتیاره‌كه سزا بدرێت