1119وتار

ئاڵا و وێنە

2/7/2022 8:50:00 PM
ئەكرەم ئەمین


هەر نەتەوە و گەلێک بۆ ناساندن و پێناسەی خۆی، کۆمەڵێک هێما و سیمبۆلی نەتەوەیی هەیە کە یەک لەوان ئاڵایە، کوردیش وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاڵای فەرمیی خۆی هەیە و لە ساڵی (٢٠٠٩)دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا ڕۆژی (١٧)ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرا.
ئەم ئاڵایە هاوشانی سیمبۆل و هێما نەتەوەییەکانی دیکەی وەک، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، پێشمەرگە، ئاڵا بە ڕەمزی نەتەوەیی کورد دەژمێردرێت و لەلای زۆربەی هێز و پارتە سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ئاڵایە بە فەرمی ناسراوەو لە بۆنە فەرمییەکاندا هەڵدەکرێت.
 بەڵام........
لەشارەکانی کوردستان ئەگەر چاوێک بە باڵەخانە و هۆتێل و بێنا بەرزەکاندا بخشێنین ئەوا لەهیچ کامێک لەو جێگایانە ئاڵای کوردیستان هەڵنەکراوە. ئەم ئێوارەیە ویستم وێنەیەک بگرم کە ئاڵای کوردستان لەوێنەکەمدا دەربکەوێت، بەڵام لەهیچ چێیەکی ئەو شەقامەی کە بە قەرەباڵغ ترین شوێنی سلێمانی دێتە ئەژمار ئاڵای کوردستانی  لێهەڵنەکرابوو، کە زۆرترین گەشتیار و سەردانیکەر ڕووی لێدەکەن ئەویش شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)یە.

لەم کاتەدا سەردانێکم بۆ تورکیا بیرکەوتەوە، کە لەو وڵاتە وێنەم زۆر گرت، چەند هەوڵمدەدا لەوێنەکانمدا ئاڵای تورکیا دەرنەکەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی هێندە زۆر و پلان بۆدانراو ئاڵاکان دانرابوون لەهەر گۆشەیەکەوە وێنە بگرێت ئاڵای تورکیا دەردەکەوێت.

دەرکەوتنی و هەڵکردنی ئاڵای تورکیا بەپلان کراوە، لەسەر هەموو هۆتێل و باڵەخانەیەکی بەرزو بەلەم و کەشتی بچوکی گەشتیاری .... هتد هەموو جێیەک ئاڵای لێهەڵکراوەو هەمووشیان زۆرتازەن، ئەم کارەش شارەوانی و پارێزگاری ئەو وڵاتە کردوویەتی بەمەرج بەسەر ئەو شوێنانەدا.

پێشنیار....
لێرەوە بەپێۆیستی دەزانم کەشارەوانی و پارێزگارەکانی کوردستان بێکەن بەیەکێک لەو مەرجانەی کەمۆڵەت دەرێت بە بینابەرز و هۆتیل و جێگا گەشتیارییەگان کە کە ئاڵای کوردستان بەشێوەیەکی شایسە هەڵبکەن و بەردەوام چاودێری بکرێت لە پیسیی و دڕاوی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن