سیستمی سویفتی بانکیی وه‌ك چه‌كی ئەتۆم
3/1/2022 4:17:00 PM
ئەكرەم ئەمین
سیستمی سویفت swiftكه له ساڵی
1973 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی و له 1977
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌جیهاندا كه‌وته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه. ئه‌م سیستمه
كۆمه‌ڵێ خاسیه‌ت له‌خۆیده‌گرێت بریتییه له: پارێزگاریی له‌زانیارییه‌كان و خێرایی
له‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كان و تێچونی كه‌متر له‌كاری حهواڵاتدا.
له ئیستا له 200 وڵات و زیاتر 11507 دامه‌زراوه‌ی
دارایی و بانكی كاری پێده‌كه‌ن.
سیستمی سویفت به‌شێوه‌ی به‌راوردكاری له‌نێوان
كڕیاران و دامه‌زراوه داراییه‌كان كارده‌كات،هه‌روه‌ها راساندن و پاكتاوكردن بۆ
كرداره حهواڵهییه نهختییهكان و دوو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
ئابوریناسهكان بڕوایانوایه هه‌ر وڵاتیك له‌م
سیستمه دوربخرێته‌وه، جوڵه داراییه‌كانی زۆر سست و قورس ده‌بێت ناتوانێن به‌ئاسانی
پاره حهواڵهبكات، ئه‌م كاره‌ش كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر هه‌نارده‌و هاورده‌كردن و
چالاكییه ئابورییە جۆراوجۆره‌كان ده‌بێت.
+سیستمی سویفت و
چه‌كی ئه‌تۆم
ئه‌م سیستمه زۆرجار وه‌ك چه‌كی جه‌نگیی به‌كارده‌هێنرێت،
له‌ساڵی 2012 دژ به وڵاتی ئێران به‌كارهێنرا،
به‌هۆیه‌وه له‌سه‌دا په‌نجا هه‌نارده‌و هاورده‌ی كه‌میكرد، به‌هۆیه‌وه زیانێكی
ماددی و بازرگانی به‌ركه‌وت. ئه‌م جۆره سزایه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵات
و دامه‌زراوانه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه سیستمی بانكی تێدا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و بهربڵاوبهكاربهێنن.
+جه‌نگی روسیا-ئۆكرانیا
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر
وڵاتی ئۆكرانیا، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به
روسیا خستییه به‌رچاو، دورخستنه‌وه‌ی روسیایه له سیستمی سویفتی بانكی، ئه‌م
كاره‌ی بۆ له‌كارخستن و سستكردنی كاری بانكیی و زیانگه‌یاندن به‌ئابوری ئه‌و ولاته.
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا دەڵێت، دورخستنه‌وه
لهسیستمهی سویفتی به چه‌كی ناوكی ناوبرد‌و رایگه‌یاند پێویسته به‌وریایی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت.
+ بژارده‌ی روسیا
روسیا ده‌لێت پێشتر مشوری خۆمان خواردووه‌و سیستمێكی
جێگره‌وه‌مان له‌ساڵی 2014 به‌ناوی (spfs)
دروستكردووهـ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی روسیا ده‌ڵێت له‌ساڵی 2017ه‌وه وه‌ك سیستمێكی
جیگره‌وه كارپێدهكهین، كه ده‌توانرێت له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاره‌كانی پێ جێبه‌جێبكه‌ین
سزا ئابورییه‌كان هێواش و له‌سه‌رخۆن، به‌ڵام
كاریگه‌رییه‌كانی لهدورمهودا زۆر زیاتره له كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان، چونكه
سزای ئابوری وه‌ك مۆرانه په‌یكه‌ری وڵات كلۆردهكات و روخاندنی ئاسانده‌كات.