پزیشكی پێپەتی
8/3/2021 9:15:00 PM
ئەكرەم ئەمین
"له‌ساڵی 1968 ما‌و تسی تۆنگ كه‌مپنێكی
ده‌ستپێكرد به‌ناوی (پزیشكی پێپه‌تی)، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵك رابهێنێت
له‌بواری پزیشكیدا و بچێت بۆ گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تیماری خه‌ڵكه گوندییه‌كان
بكات، مه‌به‌ستی له پزیشكی پێپه‌تی ئه‌وه‌بوو كه دوكتۆره‌كان تەنیا نابێت كاری
پزیشكی بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت له هه‌ماتكاتدا ئاماده‌بن كه پێڵاوه‌كانیان دابكه‌نن
و كار تری وه‌ك جوتیاری بكه‌ن." (د. سەردار عزیز، بەخێربێن بۆ سەردەمی چینی لە
کوردستان و عیراق، لا ٦۲)
ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی
سه‌ره‌وه باشترین كارێكه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تازه یان تازه گه‌شه‌كردووه، لەبەرئەوە:
یه‌كه‌م: گه‌یاندنی
خزمه‌تگوزاری له شاره‌وه بۆ گونده‌كان و تێكشاندنی بیری مێزوكورسی (ئۆفیسی) كه
له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌نگیداوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه كه‌سێك
له ناوه‌ندێكی خوێندن یان زانكۆ ده‌رده‌چێت راسته‌وخۆ بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه
دامه‌زرا له له‌سه‌رمێز و كورسییه‌ك ته‌نیا ئیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت ئیمزا بكات.
كاری پراكتیزه‌كرنی
پیشه باشترین به‌رهه‌می ده‌بێت، بۆ نمونه كاتێك ده‌رچوویه‌كی زانكۆ له‌كۆلێجی
کشتوکاڵ پێویسته بچێته كێڵگه‌كان و سه‌رپه‌رشتی ره‌زو باخ و زه‌وییه كشتوكتاڵییه‌كان
بكات و ئه‌و زانیارییه تیورییه‌ی خوێندویه‌تی بیخاته خزمه‌ت بوارە پراكمانییه‌كه‌یەوە،
ئه‌م كار هه‌ر دوو بواره‌كه ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتری، ئەم وتەیە بۆ هەموو
بوارەکانی دیکەش هەر ڕاستە.
دووەم:" پزیشکەکان
پێڵاوەکانیان دابنێن و جوتیاریى بکەن" ئەم دەستەواژەیە بۆ کاری هەماهەنگی و
هاوکاری لەنێوان کەرتەکان کارێکی پڕسودە.. بۆ نمونە ئەگەر هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەکان
هەبێت وەک ئەوە کاتێک کە شەقامێک قیرتادەکرێت دواتر هەڵیدەکەن بوری ئاو زێراب و کێبڵی
پێداڕادەکێشرێت.
پێویستە سەرۆکی
حکومەت و وەزیرەکان هەماهەنگی و هارمۆنێتی لەنێوان هەبووایە، وەک ئەوەی لەهەندێ وەزارەت
فەرمانبەریان پێویستە و هەندێ وەزرارتی تر لەبەرزۆر فەرمانبەر شوێنی دانیشتنیان نییە!
ئەمەش پێویستی بەهەماهەنگی و گوستنەوەی فەرمانبەر هەیە کە لەئێستا هیچان نییە!
سێیەم: پێویسته
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و وەزارەتەکان واز له
بیری ته‌سكی حزبایه‌تی بهێنن و هاوڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی و كار و كرده‌وه‌ی
باش رابهێنن نه‌ك بیروباوه‌ڕێكی سواو بێبنما.
وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی
ژیا‌و پینك سه‌رۆكی پێشووتر چین ده‌ڵێت: "گرنگ نییه پشیله سپییه یان ره‌ش
گرنگ ئه‌وەیە مشك بگرێت"، ئه‌م وته‌یه ته‌واو واتای پراكماتیكی ده‌گه‌یه‌نێت، واته گرنگ نییه چی بیروباوه‌ڕو
ئایدۆلۆژیایەك جێبه‌جێ ده‌كه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كەی چۆن ده‌بێت. كه‌واته
ده‌بێت ئه‌و بیره‌کردنەوەیە به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناو خه‌ڵكا ره‌گاژۆ بكرێت كه گرنگ نه‌ته‌وه و وڵاته نه‌ك حزب و كه‌سه‌یاتی،
چونكه كاتێك كارده‌كرێت پێویسته راسته‌وخۆ
وڵات و هاوڵاتیان سودمه‌ندده‌بن هەر ئەوانیش بكرێن بنەما و پنت (محور) نەک حزب و
کەسایتیی. چونكە هه‌موو كار و كرده‌وه و بیروباوه‌ڕه‌كان بۆ خزمه‌تی وڵات و هاونیشتمانیی
و مرۆڤایەتییە و هەر ئەوانیش دەمێننەوە.