بزوتنەوەی گۆران
9/5/2020 2:24:00 PM
بەڵێن ئیسماعیل
هێزێک لەناو نائومێدی و رەشبینینی کوردستاندا بۆ ئومێدو حوکمداریەکی رەشید و ژیانێکی باشترو کوردستانێکی بەهێز دا دروست بو
بە گەورە لەدایک بونی بزوتنەوەکە بونی متمانەیەکی بەهێز بو سەرکردەو رابەری بزوتنەوەکە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا
رۆڵی گەورەی بزوتنەوەکە لە خەباتی چوارساڵەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەتایدا متمانەی خەڵکی بە بزوتنەوەکەو رابەرەکەی بەهێزتر کرد
بەرنامە سیاسیەکەی رون و ئاشکرا لەسەر بنەمای سیستەمێکی حوکومرانی پەرلەمانی مەدەنی کە تیاییدا ماف و ئازادیەکان و شکۆی تاک و سەروەری یاسا و ژیانێکی باشتر دامەزرا
بە بێ گۆرینی سیستەمەکەو بەشداربونی بزوتنەوەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٣
بزوتنەوەکەی بە ناچاری کردە بەشێک لە سیستەمەکە کە بەداخەوە بە هۆی خراپ ئیدارەدانەوە لەلایەن یەکێتی و پارتی بە تەواوەتی نوقمی دەریای گەندەڵی بوبو
ئەمە سەرەتایەکی باش نەبو بۆ بزوتنەوەکە
چونکە پێشتر بە زمانێکی رەخنەیی توند هەم حکومەتی هەرێم و هەم یەکێتی و پارتی بەتەواوەتی دێزاندبو، لەهەمانکاتیشدا چاوەروانیەکانی خەڵکی کوردستانی لەزمانی بەشێک لە کادرە پۆپۆلیست و هەڵسوراوە دیاریەکانیەوە زۆر بەرزکردبۆوە . کە لەکاتێکدا هەوڵی زۆر درا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە بەڵام رێگریەکان و کێشە سیاسیەکان گەورە بون وئەو چاوەروانیانە زۆربەی نەهاتە دی بۆیە کە ئەوە لەیەکەم بەشداری بەدینەهات خەڵک و دەنگدەرەکانی سزای بزوتنەوەکەیاندا
مردنی نەوشیروان مستەفا بەمانای مردنی عەقڵی گۆرانکاری و لەکارکەوتنی جوڵێنەرەکانی رەورەوەی گۆرانکاری زیانێکی گەورەی لە خەباتی مەدەنی و چاکسازی و هەوڵەکانی کوردستانێکی بەهێزو حکومەتی دامەزراوەدا
لەهەموی زەرەرمەندتر دوا وەسیلەی گۆرانکاری بو لە کوردستان کە دوا پرۆژەی سیاسی خۆی بو (بزوتنەوەی گۆران)
بزوتنەوەکە دوای کاک نەوشیروان هەم موئامەرەی رێکخراوی نەیارەکانی لەسەر گەورەترو هەم کێشە شەخسی و ناوخۆییەکانی
سەریهەڵدا کە پێشتر هەموی لەژێر سێبەری نەوشیروان مستەفادا دیار نەبون
لەئێستادا زۆربەی رەخنەکان و زۆربەی چاوەکان لەسەر بزوتنەوەکەیە بۆ ئەوەی بە بەهێزی و بە متمانەی گەورەی هاوڵاتیانەوە لەسەر پێ بوەستێت هەم دۆخی خۆی و دۆخی هەرێم و کێشەکانی بەرەو چارەسەر ببات.
بۆ ئەم ئەرکە دەبێت چی بکات؟
چۆن ناوماڵی گۆران رێکبخاتەوە؟
چی بکات بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم؟
لە حکومەت بمێنێتەوە یان بکشێتەوە؟
ئەگەر مایەوەلە حکومەت کارتەکانی فشاری چین بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو رێکەوتنە سیاسیەکانی؟
ئەگەر کشایەوە بەس لە حکومەتی هەرێم بکشێتەوە یان لە حکومەتی خۆجێی یان بەتەواوەتی لە پرۆسەی سیاسی بێتە دەرەوە؟
دوای کشانەوە کارتەکانی بەردەمی چین بۆ ململانێی ئەم حکومرانیەی هەرێم؟
ئایا کاریگەریە ئیقلیمی و نێودەولەتیەکان لەبەرژەوەندی بزوتنەوەکەیە لە دەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن؟
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان