داهاتی كوردستان لای كێیە؟
3/15/2020 12:18:00 PM
بەڵێن ئیسماعیل
داهاتی هەرێمی كوردستان بەشی هەرەزۆری هی نەوتە لەگەڵ داهاتەكانی ناوخۆ وخاڵە سنوریەكان لەگەڵ كەمێك كە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانانە بۆ هێزی پێشمەرگە
ئەم داهاتە كە بەشێكی زۆری هی نەوتە لای هێزە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمە لە ماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردو حكومی هەرێم دەكەن بە قانونی و ناقانونی خەریكی بردنی داهاتی نەوتن بەناوی عەقدو شەریكاتی ئەمنی و زۆر شتی تریش دزەگەورەكان مەكتەب سیاسیەكانن كە لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی كە بە ناوی خۆیانەوە نیە نەك وەزارەتی دارایی گۆڕان چاوپۆشی لەكەس ناكات نەك وەزیری دارایی هەمو حكومەت ئێمە لە كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت بە ئاشكرا باسی دیوی دوەمی داهاتمان كرد كە نایەتە وەزارەتی دارایی هێرشێكی ناڕەوا لەسەر بزوتنەوەی گۆڕانە.
ئەوانەی ئەو هێرشە دەكەن ئەوانەن كەقاچاخچین، كۆنگرەو جەنابی سەرۆك و هاوسەرۆك وئیدارەدانی حیزبەكانیان بە قاچاخ بەڕێوە ئەبەن لەسەرتاسەری كوردستان بە هەمو شارو كۆمپانیاوخاڵە سنوریەكانەوە.
ئەوەی كارەكەی تێكداوە پۆپۆلیستەكانی حیزبن پەرلەمانتارو كادری بندیواری حیزبە با بچن لە مەكتەب سیاسی وبەناو سەكردەكانیان داوابكەن داهاتی هەرێم كوا وبۆ ناچێتە وەزارەت، تاموچەی پێبدرێت.
خەڵك داواكەی ڕەوایە ئەوەی ناڕەوایە پەرلەمانتارە پۆپۆلیستەكان وكادیرە بندیوارەكانە ئەوانەی ئەهاتن بۆ پاڕانەوە بۆ تێپەڕ بونی مادەیەك لە یاسای چاكسازی بۆ كادرە نایاساییەكانیان ئەوانەی لە حكومەت دژی یاسای چاكسازی بون دەمتان داخەن باشترە ئێمە كەمترین قسە ئەكەین لە پێناو پێكەوە بون لە پێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت پێكەوە دەنا قسە زۆرە بۆ وتن.