692وتار

فەرەنسا دۆستى راسته‌قینه‌ى کورد

7/17/2020 10:03:00 PM
د.مەیادە نەجار

فەرەنسیەکان هەمیشە وەک پایتەختی عیراق و ناوەندێکی هەستیاری دیپلۆماسی مامەڵە لەگەل هەولێر دەکەن، چونکە یٔەوان پێیانوایە سەقامگیری رەوشی ناهەمواری عیراق بەبێ کورد یٔەستەمە و کلیلی چارەسەری کێشەکانی عیراق لەهەولێرە، لە کاتێکدا فەرەنسا یٔەندامی هەمیشەیی یٔەنجومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتیە، بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یەکێتی یٔەوروپا دادەنرێت و ، دۆستایەتییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە چەندین قۆناغی مێژوویی پشت و پەنای کورد بووە، هەر لە سەرەتای شۆڕشەکانەوە تا دەگاتە کۆڕە و دواتر شەڕی داعش و کێشەکانی یٔێستای نێوان هەولێر بەغدا.

ساتێکی هەستیار
 سەردانی یٔەمجارەی وەزیری درەوەی فەرەنسا و یٔەنجامدانی دیداری دیپلۆماسی لوتکە لەگەڵ هەریەک لەمەرجەعی نەتەوەیمان ریزدار ( سەرۆک مەسعود بارزانی ) و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ریزدار مەسرور بارزانی، و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی ، یٔەوە دەخاتەڕوو کە فەرەنسیەکان دەیانەوێت هاوسەنگی سیاسی لەناوچەکەدا رابگرن، بەتایبەتی یٔەمرۆ فەرەنسا رۆلێکی بەرچاوی لەیٔاراستەکردنی نەخشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە و دەیەوێت خۆی بونیادنەری زۆر پرسی گرنگ بێت.

سەردانی یٔەمجارەی ژان یٔیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ساتێکی زۆر جیاوازە، چونکە لەکاتیکدایە جیهان و رۆژهەلاتی ناوەراست قورسترین رۆژەکانی ساڵ بەری دەکەن و گۆرانکارییە خیراکان ناوچەکەیان خستۆتە دۆخێکی زۆر یٔالۆزەوە، هەرچەندە فەرەنسیەکان زۆرباش دەزانن کە کورد تاکە رێگەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و گەراندنەوەی سەقامیگیری بۆ عیراق، چونکە یٔەزموونی مامەڵە کردنی فەرەنسا یٔەوەی لەگەل کوردا دەرخستووە، بوونی متمانەی فەرەنسیەکان بەکوردەکان لەیٔاستیکدایە کە کورد دەتوانێت زۆر بابەتی هەستیار و گرنگ یەکلابکاتەوە.

لۆدریان و کورد
خودی وەزیری درەوەی فەرەنسا ژان یٔیڤ لۆدریان  هەشتەمین جارە دێتە هەرێمی کوردستان و دیداری دیپلۆماسی یٔەنجام دەدات، چونکە پێشتر چوار جار وەکو وەزیری بەرگری سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، سەردانەکانی دواتریشی بۆ هەولێر وەکو وەزیری دەرەوە فەرەنسا بووە، یٔەمەش یٔەوە دەگەیەنێت وەک سەرکردەیەک زۆرباش لەپرسی سیاسی کورد تێدەگات و دەیەوێت لەم رێگەیەوە هەنگاوەکان بەهیزتر بکات.

فەرەنساو پرسە جیاوازەکان
فەرەنسیەکان یٔەوەیان جیاوازە لەگەل زلهیزەکانی تر خاوەنی سیاسەتێکی نەگۆڕن و هەمیشە بەرگری لەکوردستان لەهەموو کاتیکدا دەکەن، یٔەگەر یٔاوڕێک لەمێژوو بدەینەوە، لەدوای راپەرینی یٔازاری ساڵی 1991، کە لەکاتی کۆڕەوی خەڵکی کوردستاندا،  فرانسوا میتران سەرۆکایەتی فەرەنسای دەکرد، فەرەنسیەکان لە یٔەنجوومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتی رۆڵێکی کاریگەری  لەپاراستنی کوردستان و دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین گێڕا، لەسەرەتایی 1992دا دانیال میتران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، پەیوەندییە دۆستانەکەیان بەردەوامبوو لەگەڵ گۆڕانی سەرۆکەکان، دۆستایەتی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان نەگۆڕدرا ، لەسەردەمی نیکۆلاس سارکۆزیدا زیاتر بەهیزبوو، دواتریش لەسەردەمی فرانسوا یٔۆلاند لە ساڵی 2014، کاتێک کە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هێرشی داعش بووەوە، فەرەنسا چەک و تەقەمەنی و راوێژی سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە و گەلی کوردستان کرد، دواتریش فرانسوا یٔۆلاند لە کۆشکی یٔیلیزێش پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد، یٔەمرۆش یٔیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی یٔێستا هاوشێوەی سەرۆکەکانی پێش خۆی، لەسەر پشتگیری و پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کوردستان بەردەوامە، یٔەمەش یٔەوە دەگەیەنیت فەرەنسیەکان دۆستێکی راستەقینەی کوردستانیانن.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن