یادێك بۆ ١٨ شەهیدەكەی قڕگە
7/1/2020 12:01:00 PM
د. ئەنوەر جاف
درود بۆ گیانی 18 شەھیدەکەی قڕگەی شاری ھەڵمەت و
قوربانی، کەلەمێژوی سەرھەڵدانەوەی خەباتی شۆڕشی کوردیی نوێدا یەکەمین جارو دواجار بووە،
بەم شێوەیەو بەم ژمارە زۆرە شەھیدو قوربانی لێبکەوێتەوە!!!
یادی بەربەیانی ڕۆژی ٢٩ / ٦ / ١٩٨٣ یادی کارەساتی شەھیدبوونی 18 ھەژدە پێشمەرگەی
گەنج و گیان لەسەر لەسەر دەست و بەسەختی بریندار بوونی بەرپرسی ئەو پۆلە شەھیدە نەمرانە:
شەھید کاک شێخ حسێنە سور و چەن پێشمەرگەیەکی تر دوای گەڕانەوەیان لەچالاکی ناوشاردا.
یادی شڵەقاندنێکی مێژوی گرنگی سەرتاسەری شاری سلێمانی و کوردستان، بەھۆی :
١- ھەواڵگیریەکی دەستی ناوخۆی
ناپاکانەوە!
٢- بەدەستی سەربازی بەعس و
سیخوڕو جاشی کڵاش لەپێ کوردەوە!
ئێستا ھەندێ لەو بکوژو دەستە ناپاکانە پلرداو بەرپرسن!
ھەندێکیش خێزان ونەوە کانیان موچەی پلە تایبەت و پلە باڵایان بۆ بڕاوەتەوە!!!
شایەنی باسە:
١- بەندە یەکەمین کەس و تاکە
کەسی ئەم ھەرێمە بووە کە لەشاری سلێمانی بە گیانبازییەوە لەخەستە خانەی فریاکەوتن
و فێرکارێ لە ناو جەرگەی بەعسدا دوو عەلاگە داودەرمانم گەیاندوەتە شارباژێڕ بۆ ئەو
پێشمەرگە قارەمانە بریندارانەی قڕگە، وە پزیشکی دەرونی دکتۆر ھەژار عوسمان یەکەم پزیشک
بو کەھەستاوە بە تیمارو چارەسەریان ..
٢- یەکێ لەوشەھیدانە: شەھید
عیسی غفورو خاڵۆزای ماڵەوەو شەھید محمدی شێخ ابراھیم ئامۆزای حاکم شێخ لەتیف.
دووھەفتە پێش شەھیدبوونیان لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئەحمد سهید محمد بەرزنجی برا گەورەکەی
کاک شێخ حسێن سەردانمان کردن و یارمەتی ئەوکاتەمان پێگەیاندن.
٣- یەکێ لەو ١٨ شەھیدە شۆفێری
خاوەن تراکتۆرەکەبو بەناوی ( غفور عبد المريم امين) ئەویش ھەرخزم بوو، باوکی بردیەوە
بۆ گوندی قڕگە ناشتیان ...
٤- ئهگەر لەھەرێمی کوردستان
دیموکراسی و دادو دادگای بێ لایەن ھەبوایە دەبو لێپیچنەوە لەبەرپرسانی ئهو ڕوداوە
جەرگ بڕە بکرایە بۆ دەست نیشان و دیاریکردنی ئەو تاوانبارانە سزادانیان، نەک پاداشتیان !
نەمری بۆ گیانی پاکی ئێوەی شەھیدانی ئازادیخوازو قوربانی خیانەت و براکوژی !!!
شایەنی خۆیەتی پرسیارێکی گەورەو گران لێرەدا بکەین بڵێین : کێ کردی و کێ ئەیخوات
؟!