وتار

هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی گۆڕان

9/14/2019 7:24:00 PM 144 جار خوێندراوەتەوە
شیروان برایم خواز


باسێکە بۆتە  جەدەلى خەڵک و ڕاگۆڕینەوى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، پرسی دياركردنى ڕێکخەرى گشتى و هەڵبژاردنى خانەى ڕاپەڕاندنى بزووتنەى گۆڕانە، ئەوەندەى تێبینیم کردبێت ، کەمترین مەعریفە ھەیە لەسەر فۆڕمى ئۆرگانیزەکردنى کارى رێکخراوەیی بزووتنەوەى گۆڕان ، ھەندێک جار نازانن جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی لەیەکتر جیاوازن  هەرکەیان ئەرک و مەهامی خۆی هەیە ،ئەمەش بەشێکی خەلەلی راگەیاندنی گۆرانە،زۆرجاریش ھەبوە راگەیاندنەکانیش کەوتونەتە ئەو ھەڵەیەوە جا بە ئەنقەست بێت یان بەنەزانین، بەپێی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کە گۆڕان (بەدەستور)ناوی دەبات ، "جفاتى نیشتمانى" باڵاترین دەسەڵاتى دەرکردنى بڕیارە لەناو بزووتنەوەى گۆڕاندا و جڤاتی گشتیش ئۆرگانێکی راوێژکاریە ، بەپێی دەستوری گۆڕان ئەندامەکانی لەلایان جڤاتی نیشتیمانیەوە دیاری دەکرێن ،خانەى ڕاپەڕاندنیش وەک ناوەندێکى گرینگى جێبەجێکارى بڕیارەکانى جڤاتی نیشتیمانیە ، کەتەواوکەرى هەیکەلى ڕێکخراوەیی بزووتنەوەکە پێکدەهێنێ، بەجۆرێک جڤاتی نشتیمانی وەک پەرلەمانێک دانراوەو لەوێوە بریارو راسپاردەکان دەردەچن و خانەی راپەرەندینش لە شێوەی حکومەتە کەئەرکی جێبەجێکردنی بریارەکانەی جڤاتە و بەرپرسییار دەبێت لە بەرامبەر جڤاتی نیشتیمانی ، بەرپرسی ژورەکانیش کە لەلایان خانەی راپەراندنەوە دەپاڵێورێن و دواتر بۆ پەسندکردنی یان نەکردنی دەھێنێترێتە ناو جڤات، ئەم فرەناوەندییە لە کورتترین پێناسەدا درووستکردن و جێبەجێکردنى بڕیارى سیاسییە بە کۆدەنگی و دەرهێنانى ناوەندی بڕیاردانە لەدەستى تاکەکەس و قوتارکردنى دەسەڵاتەکانە لە کەسی یەکەم کە ئەم مۆدێلە لە کارى پارتایەتى نەک لە کوردستان بەڵکە لە کۆى ناوچەکە مۆدێکى تازەیە، کەواتە بەڕوونی و ئاشکرایی دەردەکەوێت خانەی ڕاپەڕاندن نابێتە مەکتەب سیاسی حیزبە شمولیەکان بەمانایەکی تر خانەی ڕاپەراندن خزمەت کردن و بەرپرسیاریەتییە نەوەک ئمتیازیات،  پارالێڵکردنى سیستێمى کارى سیاسیی و حزبی لەگەڵ شێوەى پەرلەمانى، بەرهەمى دونیابینی و هزرى بیرمەندێکى گەورەى وەکوو نەوشیروان مستەفایە، کە گومانى تێدانییە دەبێ دواجار ئەم فۆڕمە بگوازرێتەوە بۆ کۆى پارتە سیاسییە بە پرەنسیپ دیموکراتەکانى کوردستان و ناوچەکەش.
گەر تۆزێک واقعبین بین، گۆڕان بەسرووشتی خۆی، حەزى لە ستایشکردن و پیاهەڵدانى تەقلیدى نییە و بە پاشماوەى حزبە پیر و حیکایەتگێڕەوەکانى دەزانێ، ئەگەرنا ڕووداوێکى وەها گرینگ کە لە کەمترین ماوەدا بتوانێ دوو هەڵبژاردن بۆ ئۆرگانێکى گرینگ ئەنجام بدات، لە دیرۆکى حزبی کوردیدا هاوشێوەى کەمە یاخود هەر نەبووە، هەروەک لەماوەى ڕابردوودا بینیمان لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکى سادەدا لە حزبەکەی تەنیشتما ن و ئەوەی تر لە بەرامبەرمان ،شاهیدى بینینی جوڵاندنى هێز بووین بۆسەر یەکدی.
ئەوەی لام گرینگ بوو جێ بەجێکردنی  نامەکەی رەوانشادبوو کە دەڵێت :

قسەیەک کە لێرەدا بەباشی دەزانم بیکەم سەبارەت بە خانەی راپەڕاندن و هەمو ئۆرگانە سەرکردایەتییەکانی بزوتنەوەکە، تێکەڵاوکردنی ئەزمونە تێکۆشەرەکانی ناو بزوتنەوەکەیە لەگەڵ گەنجە تازە پێگەیشتوەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن