سەرۆکی حکومەت کابینە لەناو کابینەدا دروستدەکات
09:17 - 01/10/2019
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
دامه‌زراندنى سێ یاریده‌ده‌ر به پله‌ى وه‌زیر به‌بێ حسابكردن بۆ یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزى سه‌ره‌كى پێکهێنەری حکومەت (یه‌كێتى و گۆڕان) نیگه‌رانى قوڵی لێکەوتووەتەوەو به شكاندنى رێكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه ناوی دەبەن.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سێ كه‌سى به پله‌ى وه‌زیر به‌ناونیشانى: یاریده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى وزه، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى وه‌به‌رهێنان و راژه، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى ته‌ندروستى دامه‌زراندووە.
ئه‌مه بێجگه له یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازیى كه به‌پێى رێكه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى، ئه‌و پۆسته به‌ر گۆڕان كه‌وتووه‌و بڕیاربوو سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ى هه‌بێ.
پێشتریش لەڕێی هەندێک میدیاوە وا بڵاوکرایەوه كه سه‌رۆكى حكومه‌ت ژنێكی ده‌ستنیشانكردووه بۆ یاریده‌ده‌رى خۆى بۆ كاروبارى ئابوورى.
بۆچی یاریدەدەرەکەی گۆڕان دەستبەکار نەبووە؟
بەگوێرەی رێکەوتنی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان، سەرۆکوەزیران یاریدەدەرێكی دەبێ بۆ کاروباری چاکسازیی کە پشکی گۆڕان دەبێ، بەڵام تائێستا ئەو یاریدەدەرە دەستبەکار نەبووە.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان روونی دەکاتەوە نوێنه‌ره‌كه‌ى خۆى بۆ یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆكاروبارى چاكسازیى بۆیە نه‌ناردووه بە پارتیان وتووه، پێویستە یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌مواربكرێته‌وه‌و كاروباره‌كانى ئه‌و ده‌سته‌ى چاكسازییه‌ش به یاسا دیاری بكرێت.
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى “زه‌مه‌ن” كردوویه‌تى، زیادكردنى پۆستى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت به پێدانى پله‌ى تایبەت “پله وه‌زیر” ئه‌م لێكه‌وته نه‌رێنیانه‌ى هه‌یه:
* ئه‌م زیادكردنه پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى “ته‌رشیق” و بچوككردنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى حكومه‌ته كه به‌روونى له كارنامه‌ى كابینه‌كه‌دا هاتووه‌و سه‌رۆكوه‌زیران له به‌رده‌مى په‌رله‌ماندا خوێندیه‌وه‌و به‌ده‌ق ده‌ڵێت:
كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ ته‌رشیقی هه‌یكه‌لیه‌تی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاوبێ.
* ئه‌م زیادكردنه پێچه‌وانه‌ى رێكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ته كه پارتى به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتى و گۆڕان كردوویه‌تى، لێكه‌وته‌ى نه‌رێنى و دوڕدۆنگى له‌په‌یوه‌ندى گۆڕان و یه‌كێتى له به‌رامبه‌ر پارتى لێكه‌وتووەته‌وه.
سه‌باره‌ت به بۆچوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری ئەو بزووتنەوەیە به زه‌مه‌نى وت: “كابینه‌ی نۆ كابینه‌یه‌كی ئیئتیلافیه، زیادكردنی هه‌ر پۆستێكیش ده‌بوایه به راوێژبوایه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارى و به‌دواداچوونی زه‌مه‌ن، بێجگه له‌و چوار یاریده‌ده‌ره ده‌ستنیشانكراوه، پێده‌چێ سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ چه‌ند بوارێكى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى، چه‌ند یاریده‌ده‌رێكى تر بۆخۆى زیاد بكات.
شاره‌زایه‌كى سیستمى سیاسى هه‌رێمی کوردستان دەڵێت:” دامه‌زراندنى گروپێك یاریده‌ده‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه بۆ خۆى، به‌ماناى به‌هێزكردنى تیمى سه‌رۆكوه‌زیران و لاوازكردنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه. ئەمەش وەکو دروستكردنى كابینه‌یه له‌ناو كابینه‌دا”.
یەکێتی نیگەرانە
وه‌زیرێكى یه‌كێتى لە کابینەی نوێ كه نه‌یویست ناوى بڵاوبکرێتەوە بۆ “زەمەن” دەڵێت: “ئێمه نزیكه‌ى سێ مانگه گرفتى سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتی دارایى و كارگێڕیمان هه‌یه له وه‌زاره‌ته‌كانماندا، به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت نیه‌ته‌كه‌ى وابێ یان نا، ئێستا دانانی ئه‌و یاریده‌ده‌رانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه به‌ماناى كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانه”.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى رەزا، ئەندامی پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان به “زه‌مه‌ن”ى وت: “پێویسته په‌رله‌مان و فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌یان هه‌بێ و بێنه‌ده‌نگ، چونكه هه‌رێمێكی بچووك به‌ڕووبه‌رو ژماره‌ی دانیشتوان چیدیكه پێویستی به‌پۆستی ناپێویست و ڕێگر نییه. ئە‌گه‌ر وابڕوات ئه‌وا ڕه‌نگه بۆ هه‌روه‌زاره‌تێك یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆدابنرێ‌و ئه‌وساش هێنده‌ی تر ڕۆتینات و گه‌نده‌ڵی زیاد ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بودجه‌یه‌كی زۆریش به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت لەم پێناوەدا”.